Accessibility links

دادوەرێکی بە ناوبانگ لە یەمەن دەکوژرێت


کاربەدەستانی ئاسایشی یەمەن دەڵێن چەند چەکدارێکی دەمامک کراو دادوەرێکی بەناوبانگیان کوشتووە کە سزادانی ملیتانەکانی ئەلقاعیدە ناسرابوو لە شاری بەندەری عەدەن.

کاربەدەستان دەشڵێن چەکدارەکان ڕۆژی شەممە بە سورای مۆتۆرسایکل لە گەڕەکی مەنسورەی عەدەن تەقەیان لە ئۆتۆمبێلەکەی دادوەر موحسن عەلوان کرد، لە ئەنجامدا داوەرەکەو سێ کەسی تریان کوشت.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ کەسو لایەنێک بەرپرسیارێتی هەێرشەکەی نەگرتووەتە ئەستۆ بەڵام کاربەدەسان گومانیان لە شانەی ئەلقاعیدە لە یەمەن هەیە. ئەندامانی ئەلقاعیدە پێشتر مۆتۆرسائیکلیان بەکار هێناوە بۆ کوشتنی خەڵکی.

XS
SM
MD
LG