ئەڵمانیا هاوکاری دەنێرێت بۆ پشتیوانی کردن لە شەڕی دژ بە ملیتانەکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە سوریا،بۆ ڕۆڵی نالەشکری.
ئەڵمانیا وەڵامی داواکاری فەرەنسا دەداتەوە بۆ هاوکاری کردنیان پاش هێرشە کوشندەکەی مانگی ڕابوردوو.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا فرانک واڵتەر شتێنمایەر ڕایگەیاند " ئەگەر ئێمە پێشوەچوونی سیاسی بکەین، کاتێک بەڕاستی هەنگاو بەرەو پێشەوە بنێین، ئەو کاتە شەڕی چەکداری لە ئاستێکدا دەبێت کە بتوانرێت مامەڵەی لەگەڵ بکرێت".
ڕۆژی هەینی پەرلەمانی ئەڵمانیا بە تێکڕای دەنگ پشتیوانی کرد لە ناردنی فرۆکەی لێکۆڵینەوە و نزیکەی 1200 سەرباز بۆ بەشداری کردن لە هاوپەیمانێتی دژ بە داعش.
هەرچەندە فڕۆکەوانە ئەڵمانییەکان بەشداری ناکەن لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا،بەریتانیا، فەڕەنسا و ڕوسیا دژ بە ئامانجەکانی داعش لە ناو سوریا.