Accessibility links

فوئاد مەعسوم: هەبوونی هێزی تورکیا لە ناو خاکی عێراق سەرپێچی کردنە لە یاسای نێونەتەوەیی


سەرۆکی عێراق ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند هەبوونی سەربازی تورکیا لە نزیک شاری موسڵی باکوری عێراق ،کە ئێستا لە ژێر دەستی داعشە، سەرپێچی کردنە لە یاسای نێونەتەوەیی.

فوئاد مەعسوم ئەو هەنگاوەی بە سەرپچی کردن لە یاسای نێونەتەوەیی و سەروەری خاکی عێراق لە قەڵەم دا و گوتی ئەمە ناکۆکییەکان لە هەرێمەکە زیاتر دەکات.

حەکیم ئەلزاملی سەرۆکی کۆمیتەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراق داوای لە سەرۆک وەزیری عێراق کردووە کە فەرمانی هێرشی ئاسمانی دژ بە سەربازانی تورکیا بدات ئەگەر لە خاکی عێراقدا بمێننەوە.

سه‌رچاوه‌یه‌کی تورک به‌ ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رزی گوتووه‌ هێزێـک که‌ له‌ سه‌دان سه‌ربازی تورک پـێکهاتووه‌ ڕه‌وانه‌ی نزیک شاری موسڵ کراون به‌ مه‌به‌سـتی مه‌شق و ڕاهێنان به‌ هێزه‌ عێراقیـیه‌کان.

XS
SM
MD
LG