Accessibility links

فەڕەنسا هەڵوێستی خۆی بەرامبەر سوریا دەگۆڕێت


Mideast Iran France

Mideast Iran France

لە وتووێژێکدا لە ڕۆژی شەممە بڵاو کراوەتەوە لۆرانت فابیۆسی سەرۆکی فەڕەنسا دەڵێت چی تر لەو بڕوایەدا نییە لاچوونی بەشار ئەلئەسەد پێویست بێت بەر لە هەر گواستنەوەیەکی سیاسی لە سوریادا.

لە وتووێژێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی لە پرۆگرێس ڕایگەیاند شەڕی دژ بە داعش زۆر گرنگە بەڵام تەنها لە کاتێکدا کاریگەر دەبێت کە همو هێزەکانی سوریا و هەرێمەکە یەکگرتوو بن.

بەڕێز فابیۆس گوتیشی سوریایەکی یەکگرتوو مانای گواستنەوەی سیاسییە. ئەمە مانای ئەوە نییە دەبێت هەر بەشار ئەلئەسەد لاچێت بەر لەوەی گواستنەوەی سیاسی بکرێت. بەڵام دەبێت دڵنیایی بۆ داهاتوو هەبێت.

ئەم لێدوانانەی لۆرانت فابیۆس گۆڕانکاری لە هەڵوێستی فەڕەنسا بەرامبەر سەرۆکی سوریا نیشیان دەدات، کە پێشتر داوای لاچوونی ئەسەدی دەکرد و بە بکوژی خەڵکی خۆی ناودێری دەکرد.

بەڵام ئاماژەی ئەوە هەیە کە پاریس ڕەنگە هەڵوێستی خۆی نەرم تر بکات بەرامبەری لە کاتێکدا کە ئەرکی سەرەکی گۆڕیوە بۆ شەڕی دژ بە داعش کە لە مانگی ڕابوردوو چەند هێرشیان لە پاریس ئەنجام دا.

XS
SM
MD
LG