Accessibility links

داعش هێرشبەرەکانی کالیفۆرنیا بە پشتیوانی خۆی دادەنێت


.
.

ڕێکخراوی تیرۆرستی دەوڵەتی ئیسلامی بکوژەکانی کارەساتەکەی کالیفۆرنیا وەکو پشتیوانانی گروپەکەی ناوزەد دەکات. داعش یەکەم لێدوانی لەبارەی کارەساتەکەوە ئەمڕۆ شەممە لە پەخشی ڕادیۆییدا بڵاو کردەوە. بەڵام ڕاینەگەیاند کە بە ڕاستەوخۆ دەستی هەبوبێت لە هێرشەکەدا.

لە هەمانکاتدا بیرۆی لێکۆڵینەوەی فیدڕالی ( (FBI لێکۆڵینەوەکانی خێراتر دەکات لەسەر ئەو کوشتنکارییە پاش ئەوەی دەرکەوت کە ئەو دوو هاوسەرەی کە تەقەکانیان کردووە کاری تیرۆرستی بووە.

کاربەدەستان دەڵێن تەشفین مەلک لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا هاوسۆزی بۆ داعش دەربڕیوە، بەڵام بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە داعشەوە نەبووە. FBI دەڵێت هەتا ئێستا هیچ بەڵگەیەک نییە کە کە سەید ڕزوان فاروقی هاوسەریشی پەیوەندی بە ڕێکخراوێکی تیرۆرستییەوە هەبوبێت.

هەتا ئێستا لێکۆڵینەوەکان دەریان خستووە کە ئەو ژن و پیاوە توندڕەو بوون و کاریگەری ڕێکخراوە تیرۆرستییە بیانییەکانیان لەسەر بووە.

بەهۆی ئەو هێرشەیان 14 کەس گیانی لەدەست داو 21 کەسیش بریندار بوون.

سەرۆک ئۆباما لە وتاری هەفتانەی ڕۆژی شەممەیدا ڕایگەیاند سەرەڕای ئەو کۆمەڵ کوژییە ئێمە بەهاکانمان بۆ کۆمەڵگایەکی ئازاد و کراوە بەرز ڕادەگرین. ئێمە بەهێزین و بەرگری دەکەین و ناترسین.

XS
SM
MD
LG