Accessibility links

گوتەبێژی حەشدی سووننی: تورکیا یارمەتی لەشکریمان دەدات


بەپـێی ڕاپـۆرتەکان 3 فوەجی لەشکری تورکیا بە چەکی قورسەوە گەیشـتوونەتە ناوچەیەکی نزیک شاری موسڵ. دەڵێن بۆ بەشداریکردنە لە شەڕی ڕزگاکردنی موسڵ لە داعش.

شێخ مەحمود گوتەبێژی هێزی حەشدی وەتنی کە هێزێـکی تایبەتە بە سووننەکان بە دەنگی ئەمەریکا ڕاگەیاند کەوا تورکیا بۆ شەڕی داعش هاوکاری کردوون.

پاشان گوتی پـێشتر داوایان لە ئەمەریکا کردبوو یارمەتی لەشکریـیان بدات، بەڵام ئەمەریکایـیەکان هیچیان بۆ نەکردوون. گوتیشی ئێسـتا تورکیا ماشێن و چەکی بۆ دابینکردوون لەگەڵ 50 ئەفسەریشی بۆ یارمەتیدانیان ناردووە. ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد سەربازگەیەکی تایبەتی خۆیان هەیە و ئامادەکاری دەکەن.

XS
SM
MD
LG