Accessibility links

سۆران خدری: قوباد تالەبانی تازە لە خەو راپەریوە وەکو بڵێت تابۆیەکی شکاندووە

  • Jani Diylan

Soran Khedri

Soran Khedri

قوباد تالەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت حکومەتی هەرێمی کوردستان نزیکەی 18 بیلیۆن دۆلار قەرزارە و گوایە مەترسیەکی گەورەی سەر هەرێم ئاشکرا دەکات، بەڵام هەندێ کەسان سەرزنشتی کاک قوباد دەکەن گوایە" تازە لە خەو هەستاوەو، ئیستاکە بۆی روون بووەتەوە کە هەرێمی باشووری کوردستان قەرزدارە"

سۆران خدری چالاک و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکادا دەڵێت" لە ساڵی 2003 وە تاکۆ ئەمرۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی لە ژێر چەتری بنکەی دراووی نێۆنەتەوەییدا و بانکی جیهانیدا پارەیەکی زۆریان قەرز کردووە، وە ئەو پارەیەش کە حکومەتی ناوەندی عێراق قەرزی دەکات، دابەش دەکرێت بەسەر هەموو ناوچەکانی عێراقدا و بێگومان بەشێکێشی دەکەوێتە سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە راستەوخۆ وەیاخود نە راستەوخۆ لە رێگای نەوتەوە وە یا لە رێگای کەمکردنەوەی بودجە وە یا بە هەر شێوەیەکی کە بێ حکومەتی عێراقی لێ وەردەگرێتەوە.

کاک سۆران هەر وەها دەڵێت ئێستاکە دووای 13 ساڵ سیاسەتمەدارێکی کورد هاتووە باس لە قەرزی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و گوایە گەیشتوەتە 18 بیلیۆن دۆلار بە راستی زۆر زۆر دێرە، ئەوان خەڵكیان ئاگادار نەکردوەتەوە لەوەی کە چی روو ئەدات و ئەم پرۆسە سیاسیەی کە عێراق و هەرێمی کوردستان تێدا تێپەر ئەبێ وە بارودۆخی ئابوری ئەو وڵاتە و بە تاێبەت هەرێمی کوردستان بەرەو کوێ ئەبات وە تا چەند کاریگەری ئەبێتە سەر ژیانی تاک بۆ چەند دەهەی داهاتوودا.

کاک سوران دەشڵێت بۆیە من ئەنووسم کاک قوباد تازە لە خەو راپەریوە وەکو ئەوەیە کە بڵێت تابۆ ( شتی قەدەغەکراوو) یەکی شکاندووە وە گەلی ئێمە ئاگای لەم بارەدا نییە وە ئەم هاتووە تابۆیەکی سیاسی شکاندووە.

کاک سۆران هەر وەها دەڵێت کوردستان خاوەن ستراتیژیەتێکی ئابوری درێژ خایەن نییە و رێبەرانیش لەگەڵ هاووڵاتیاندا راست گۆ نیین و لەبارەیانەوە نگران نیین، بەڵکۆ نگرانی بەرژەوەندیە رامیارەکانی خۆیانن".

XS
SM
MD
LG