Accessibility links

مەسعود مەناف: نەخێر تورکیا نایەوەێ سنورەکە کونترۆڵ بکات

  • Jani Diylan

Masoud Manaf مه‌سعود مه‌ناف

Masoud Manaf مه‌سعود مه‌ناف

زۆر لایەن نەک هەر گومان دەخەنە سەر هەڵس و کەوتی تورکیا بەڵکو تاوانباریشی دەکەن بە یارمەتیدانی دەوڵەتی ئیسلامی داعش. لە ووتارێکی وواڵستریت ژورناڵدا هاتووە ئەمەریکا لە تورکیا داوا دەکات سنورەکانی توند بکات بە رووی تیرۆریستاندا.

رۆژنامەوان مەسعود مەناف لە هەڤپەڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی ئەمەریکادا سەبارەت بەوەی ئاخۆ پاراستنی ئەو سنورانە بە تورکیا دەکرێت، دەڵێت" پرسیاری بنەرەتی ئەوەیە گەلو تورکیا حەز دەکات ئەو سنوورانە بە رووی داعش دابخات یان نە وە یاخود داخوازیەکی نا مەعقولانە و نا لۆژیکیە، بە هۆێ ئەوەی ئێمە گەواهی ئەوەین لەو سێ، چوار ساڵی رابووردوودا تورکیا بە دەیان بەڵگە تا ئێستا لە میدیاکانی بەناوبانگی جیهانی بڵاو بوەتەوە و تەنانەت لە زاری بەرپرسانی ئەمەریکایی کە هاوپەیمانی تورکیادان، بۆ وێنە جۆزیف بایدن گلەیی لە تورکیا کرد کە بەشێکی ئەو جیهادیستانەی کە لە رۆژئاواوە دێنەوە و دەچنە ناو سوریا لە خاکی تورکیا بە ئازادی دا دەروون و هەر وەها کاک مەسعود ئاماژە بە قۆڵبەستکردنی چەند رۆژ لەمەوپێشی رۆژنامەوانی جمهوریەت دەکات کە هەندی بەڵگەی ڤیدیۆیی بڵاوکردوەبوە لە هاوکاری میت لەگەڵ داعش دا، کاک مەسعود دەشڵێت نەخێر تورکیا نایەوەێ سنورەکە کونترۆڵ بکات.

کاک مەسعود هەر وەها دەڵێت لە کاتێکدا کەمتر لە 10 هەزار شەرڤان دەتوانن سنورەکانی بەری خۆیان بپارێزن و رێگا نەدەن ئەندامێکی تیرۆریستی داعش دەربازی ئەم بەر و ئەو بەری سنوور بن، بەڵام پێیم سەیرە بۆ دەبێ 30 هەزار سەرباز بۆ پاراستنی 60 کم لە جەرابلسەوە تا نزدیک عەفرین پێویست بێ؟"

XS
SM
MD
LG