Accessibility links

کوژرانی تاهیر ئەڵچی کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە


ڕێبەرانی تورکیا پەیمانی لێکۆڵینەوەیان داوە لەسەر دۆسێی کوشتنی تاهیر ئەڵچی پارێزەری ناوداری کورد و چالاکوانی مافی مرۆڤ.

بەڕێز ئەڵچی چاوەڕوانی دادگایی کردن بوو بەهۆی ئەوەی وتبوی پارتی کرێکارانی کوردستان ڕێکخراوێکی تێرۆریستی نییە.

ئەحمەد داود ئۆغڵو، سەرەک وەزیری تورکیا دەڵێت ڕوون نییە ئایا کوژرانی تاهیر ئەڵچی کارێکی تێرۆریستیە یان بە گوللەی وێڵ کوژراوە هاوکاتی پێکدادانی سەرهەڵداوانی کورد لەگەڵ هێزە ئاسایشییەکاندا.

گەواهدەران دەڵێن هێرشبەران تەقەیان لە بەڕێز ئەڵچی و چالاکوانانی تر کردووە هاوکاتی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی لە شاری دیاربەکر.

لە توندوتیژییەکاندا دوو پۆلیسیش کوژراون.

وەک کاردانەوەش بەرامبەر کوژرانی تاهیر ئەڵچی، خۆپیشاندان لە شاری ئەستانبوڵ کراوە و لەوێش پۆلیسی تورکیا ئاوی بەکارهێناوە بۆ بڵاوە پێکردنی خۆپیشاندەران.

XS
SM
MD
LG