Accessibility links

ناسر باباخانی: تورکیا هەرە گەورەترین هاوپەیمانی ئابوری روسیادایە پاش ئەلمانیا


Nasser Babakhani ناسر باباخانی
Nasser Babakhani ناسر باباخانی

لە دەرئەنجامی کەوتنە خوارەوەی فرۆکە روسیەکە لە لایەن تورکیاوە، دیارە روسیا لە جیاتی ئەوەی لە رێگای لەشکەریەوە تۆڵەی خۆێ بکاتەوە پەناه بردە بەر سزا ئابوریەکان.

ناسر باباخانی رۆژنامەوان و مامۆستای زانکۆ لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا سەبارەت بە کاریگەریەکانی ئەو سزائابوریانە لەسەر تورکیا دەڵێت" ئەو رووداوە کە لە ناوچەکەدا هاتە گۆرێ نەک تەنها لەسەر ئابوری تورکیادا کاریگەری دەبێت بەڵکۆ لەسەر سەراپای ناوچەکەدا و کارناسانی ئابوری پێیان وایە وەکو پەنیری فەرەنساوی بەسەر دێ، کە لەو کاتەدا یەکێتی ئەوروپا لە ساڵی 2014 هەندێ سزای بەسەر روسیا سەپاند ئەوانیش هاتن لە بەرامبەردا گەمارۆیان خستە سەر هێنانی خواردنی وڵاتانی EU و ئێستاش هەمان کاریان بەرامبەر بە هێنانی خواردنی تورکی قەدەغە کردوون.

کاک ناسر هەر وەها دەڵێت پار نزیکەی سێ میلیۆن و پانسەد گەشتبەری روسی سەردانی تورکیایان کردوون کە بەشیکی زۆر گرنگ بوە لە ئابوری تورکیا بەڵام بە هەڵوشانەوەی ڤیزای نێوان هەردوو وڵات زیانێک زۆر گەورە لەو کەرتە ئابوریە دا دەکەوێت.

کاک ناسر دەشڵێت هەرە گەورەترین هاوپەیمانی ئابوری روسیا پاش ئەڵمانیا، تورکیایە و 50% گاز و نەوتەکەی لە روسیاوە دێت و ئەگەر رێگا لەوەش بگرێت ئابوری تورکیا تووشی قەیرانی دەبێت".

please wait

No media source currently available

0:00 0:14:05 0:00

XS
SM
MD
LG