Accessibility links

د. هیڤا په‌ناهی: ده‌وڵه‌تی ئه‌که‌په‌ ده‌ستی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزه‌کان بردوه.‌

  • Wrya Kalle

ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌گشتی و به‌تایبه‌تی کوردستانی گرتوه‌ته‌وه‌، له‌ڕووی سیاسی و بوونی چه‌نگ دژ به‌تیرۆرستانی داعش داهاتووی چۆن ده‌بێت. به‌ڕووداوه‌کاندا ده‌رده‌که‌وێت ناوچه‌که‌ بۆته‌ ناوه‌ندی ململانێی گه‌وره‌ی هێزه ‌گه‌وره‌کانی جیهان، له‌لایه‌ک تورکیا ئه‌ندامی ناتۆ به‌رامبه‌ر به‌ڕووسیا وه‌ستاوه‌ که‌ پشتیوانی سوریا ده‌کات‌.

ئایا کورد ده‌بێته‌ هاوپه‌یمانی ڕوسیا له‌شه‌ڕی دژ به‌داعش. ئه‌م پرسیارانه‌ ته‌وه‌ره‌ی گفتووگۆی ده‌نگی ئه‌مریکایه‌ له‌گه‌ڵ دکتۆر هیڤا په‌ناهی پرۆفسۆری یاریده‌ر له‌به‌شی زانسته‌ سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له‌زانکۆی پاندیۆس له‌ئه‌سینا.

خاتوو په‌ناهی ده‌ڵێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی وڵاتانی ئاسیا باری ئابووریه‌کی نوێان له‌جیهاندا دروستکردوه‌، به‌مهۆکاره‌شه‌ ئه‌م گۆڕانکاریه‌ گه‌وره‌یه‌ له‌جیهاندا هه‌یه‌. وڵاتانی چین و هندستان و چه‌ندین ووڵاتی که‌ پێکه‌وه‌ گرێدراون، ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین پێکه‌وه‌ گرێدراون هه‌روه‌ها وڵاتانی ده‌ریای سپی له‌سه‌ر ئاو به‌شێکی‌دیکه‌ن. کوردستانی ڕۆژئاواش له‌ئاوی ده‌ریای سپیه‌وه‌ نزیکه‌ هه‌ربۆیه‌ گرنگی گۆڕانکاریه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌کانی پێدراوه‌.

ووریا کاڵی گفتووگۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر هیڤا په‌ناهی کردوه‌

زانیاری زیاتر له‌ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌.

XS
SM
MD
LG