Accessibility links

پوری ئالان کوردی دەڵێت خێزانەکەی لە کەنەدا نیشتەجێ دەکرێن


پوری ئالان کوردی، ئەو منداڵەی تەرمەکەی لە کەنار دەریای تورکیا دۆزرایەوە و قەیرانی پەنابەرانی خستە بەر چاوی جیهان، ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند هیوادارە ئەندامانی خێزانەکەی هەتا جەژنی کرسمس بگەنە کەنەدا.

تیما کوردی ڕایگەیاند کەنەدا داخوازینامەکەیان پەسەند کردووە بۆ هێنانی محەمەدی برای و ئەندامانی تری خێزانەکەی بۆ کەنەدا، بەڵام پشکنینی ئاسایشی هێشتا بەردەوامە.

وتەبێژی وەزارەتی کۆچبەرانی کەنەدا ڕامی لاریڤێر تەنها ئەوەندەی گوت کە وەزارەتەکەیان پەیوەندی بە خێزانی کوردییەوە کردووە. گوتیشی " دەتوانین ئەوە پشتڕاست بکەینەوە کە پرۆسەی داخوازینامەکەیان بەباشی بەڕێوە دەچێت".

داوەتنامەکەی تیما کوردی بۆ خێزانەکەی سەرەتا لە کەنەدا ڕەت کرایەوە تیما دەڵێت ئەمەش بوو بەهۆی ئەوەی عەبدوڵای برای بێ هیوا بێت و ئەو ڕێگا مەترسیدارە بگرێتە بەر.

وەزارەتی کۆچبەرانی کەنەداش دەڵێت هیچ بەڵگەیەکیان نییە کە ئەو داخوازینامەیەی خێزانی عەبدوڵا کوردی لەو کاتەدا گەیشتبێت، تەنها هی محەمەد کوردی برای گەیشتبوو بڵام ئەویش بە نیوەچڵی.

تیما کوردی دەڵێت ئێستا باوکی ئالان کوردی کە خێزانەکەی لە دەستدا لە باکوری عێراقەو هاوکاری منداڵە پەنابەرەکان دەکات و چی تر نایەوێت بێت بۆ کەنەدا.

XS
SM
MD
LG