Accessibility links

چالاکوانێکی چینی سزای شەش ساڵ زیندانی دەدرێت


چین سێ چالاکوانی مافەکانی مرۆڤی سزای زیندان داوە بە تاوانی بەشداری کردن لە خۆپیشاندانی دژە بە سانسۆرکردن لە ساڵی 2013.

پارێزەری ئەو سێ کەسە، ژانگ لی بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند ئەو شۆک و توڕە بوو بە حوکمەکە، کە شەش ساڵ زیندانی کردنی چالاکوان گوا فیۆشینگە. ژانگە ڕایگەیاند دادگا تاوانی زیاتری خستۆتە پاڵ خۆسپێرەکەی ماوەیەکی کورت بەر لە دەستپێکردنی دادگاییەکە. ژانگ ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند بە شێوازی بەڕێوەچونی دادگاییەکە شۆک بووم.

چالاکوانان لیو یۆندۆنگ و سەن دێشینگ هەر یەکەو بە سێ ساڵ و نیو زیندانی سزا دران کە تەنها بەشداریان لەو خۆپیشاندانە کردبوو. هەرسێکیان تاوانی کۆکردنەوەی خەڵکی و تێکدانی سیستەمی کۆمەڵایەتی تاوان بار کرابوون گوا تاوانی دەسپێکردنی مشتومڕ کردن و هاندانی خەڵکەکەش خرایە پاڵی.

ئەو خۆپیشاندانە خۆپیشاندانێکی ئاشتیانەی یەک هەفتەیی بوو کە لە ساڵی 2013 لە دەرەوەی بنکەکانی هەفتەنامەی ساوترن ئەنجام درا. لەم خۆپیشاندانەدا داوا لە بێژینگ کرا دەستبەرداری سانسۆر بێت.

XS
SM
MD
LG