Accessibility links

دکتۆر جەبار قادر: بەداخەوە لە بەرامبەر ئەم هەموو گۆڕانکارییەی لە ناوچەکەدا ‌‌هەن کورد خەریکی شتە وردەکانی خۆیەتی


دکتۆر جه‌بار قادر
دکتۆر جه‌بار قادر

پشێوی و ئاڵۆزی پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و ئانکەرە بەهۆی خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگیی ڕوسیا لەلایەن تورکیاوە پەرەسەندنێکی توندە لە شەڕی دژی توندڕەوانی دەوڵەتی ئیسلامیدا.

پێشتر تورکیا خاوەنی هەژمونێکی تایبەت بووە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بە شێوەیەک لەگەڵ هەر گؤڕانکارییەک لە هاوکێشەکانی ئەو ناوچەیەی جیهاندا باس لە ڕۆڵی تورکیا کراوە جا ئایا ئەو ڕۆڵە ئەرێنی بووبێت یانیش نەرێنی.

دکتۆر جەبار قادر، پسپۆڕی کاروباری سیاسی تورکیا دەڵێت لەوەتای ڕوسیا خۆی خستۆتە ناو قەیرانی سوریاوە، نیگەرانییەکی قوڵ لای ئانکەرە دروست بووە وەک دەڵێت ئانکەرە بوونی ڕوسیا لە سنورەکانی باشور و ڕۆژهەڵاتی تورکیادا بە کێشەی ژیۆپۆڵۆتیکی دەزانێت و دەشبێتە هۆی ڕیگەگرتن لە هەژموونی تورکیا لە ناوچەکەدا و دەشڵێت تورکیا لە چەند ساڵی ڕابردوودا وەهای دانابوو کە ڕژێمی بەشار ئەلئەسەد دەڕوخێت و ئیدی خۆی دەبێتە خاوەن دەسەڵاتی گۆڕانکاری لە ناوچەکەدا لەو ڕوانگەیەوەی یارمەتی کۆمەکی بۆ سەرهەڵداوان هەبووە.

دکتۆر جەبار قادر ئاماژەش بەوە دەکات ئەمەی کە ڕوویداوە دەشێت زیاتر کێشە بێت بۆ تورکیا وەک لە ڕوسیا و وەک دەڵێت چونکە ڕوسیا دوورە لە ئاگری شەڕەکەوە.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، دکتۆر جەبار قادر باسیش لەوە دەکات بۆچی بارێکی ئاساییە کە هاوپەیمانێتی ناتۆ پشتگیری لە وڵاتێکی ئەندامی خۆی بکات و دەڵێت تورکیا وەهای نیشانداوە کە ڕوسیا سنورەکانی ناتۆی بەزاندووە، هەربۆیەشە داوا دەکات ناتۆ هەڵوێستێکی توند نیشان بدات هەرچەندە وەک دکتۆر جەبار دەڵیت مۆسکۆ وتوویەتی ڕوسیا خۆی ئامادە ناکات بۆ شەڕ لەگەڵ تورکیادا و تورکیاش دەیەوێت بە مەبەست پەیوەندییەکان بگەیەنێتە ئەم ئاستە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:39 0:00

XS
SM
MD
LG