Accessibility links

لەگەڵ ڕووداوەکاند: پیاوسالاری یان داڕمانی کۆمەڵگا


ڕۆژی 25 ی مانگی یازده‌ ڕۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژییه‌ به‌رامبه‌ر خانمان. شازده‌ ڕۆژ له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانه‌وه‌ ته‌رخان کراوه‌ بۆ بزواندنی ڕای گشتی له‌ جیهاندا دژ به‌ توندوتیژیه‌کانی به‌رامبه‌ر ژنان ده‌کرێن.

لە زۆرێک لە ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوە نێونەتەوەییە باوەڕپێکراوەکان ئاماژە بە ژمارەیەکی زۆری خانمان دەکرێن کە چەندان جۆری پێشێلکاری بەرامبەر بە مافەکانیان دەکرێن لە دەستدرێژی سێکسیەوە تا دەگاتە ئازاردانە دەروونییەکان.
ئایا له‌ کۆمه‌ڵگاکاندا پێناسه‌کردنی توندوتیژی جیاوازه‌؟
ئایا تو‌ندوتیژیه‌کان به‌رامبه‌ر به‌ ژنان له‌ کۆمه‌ڵگای کوردیدا دیارده‌یه‌کی کولتوریین؟

بەپێی ڕای زۆرێک لە کۆمەڵناسان ئەم دیاردەی توندووتیژییە بەرامبەر بە ژنان نەخۆشییەک نییە تا بە بەکارهێنانی دەرمان چارەسەربکرێت، هێندەی ئەوەی پێویستی بەوەیە کە بتوانرێت بیرکردنەوەی کۆمەڵگا لە دیاردە ناشرینەکان خاوێن بکرێتەوە و ئەمەش وەک دەڵێن پێویستی بە شۆڕشی کۆمەڵایەتی هەیە.

ئاشتی عه‌بدوڵا
ئاشتی عه‌بدوڵا

هیچ کەسێکمان ناتوانین نکوڵی لەو ڕاستییە بکەین کە کەم تا زۆرێک و هەر یەکەش بە ئەندازەیەکی دیاریکراو بەشداریمان هەیە لە توندوتیژییە خێزانییەکاندا و لێرەشدا دانپێدانانی ئەو ڕاستییە گرنگیی تایبەتی خۆی دەبێت لە هەوڵە ڕژدەکانی دەدرێن بۆ ڕێگەگرتن لە پەرەسەندنی زیاتری ئەم دیاردەیە و بنەبڕ کردنی توندوتیژییە کۆمەڵایەتییەکاندا.

میوانی بەرنامە:
ئاشتی عەبدوڵا، نوسەر و لێکۆڵەر

چ شتێکه‌ ده‌بێته‌ فاکته‌ر بۆ نه‌هێشتنی دیارده‌ی پیاو سالاری له‌ کۆمه‌ڵگای کوردیدا؟
ئایا په‌راوێزخستنی خانمان له‌ پرۆسه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی نیشتماندا ده‌چێته‌ خانه‌ی توندوتیژییه‌وه‌؟

ناکرێت لە باسکردنی توندوتیژی دژی خانماندا خۆمان لەو باسە ببوێرین کە تایبەتە بە ڕەفتاری مرۆڤ بەرامبەر بە مرۆڤ.بۆ نمونە ئایا لەو پێشێلکارییانەی بەرامبەر نیوەی کۆمەڵگا و دایکی نیوەکەی تر دەکرێن چ جۆرە دەستکەوتێک بۆ مرۆڤ خۆی و بۆ نەوەکانی داهاتووش دەستەبەر دەکات و ئایا مرۆڤ بەو ڕاستییە دەزانێت کە سروشت و یاسا و ڕێساکان هیچیان هێندەی ڕەفتارەکانی مرۆڤ خۆی کاریگەرییان نییە لەسەر بچوککردنەوەی مرۆڤ. ئەی کەواتە بۆ بە درێژایی مێژوو و لە هەموو کۆمەڵگاکاندا ئەم دیاردەیە ئامادەیی هەیە؟

نوسەر و لێکۆڵەر (ئاشتی عەبدوڵا) لە یەکێک لە وتارەکانیدا سەبارەت بەم دیاردەیە دەنوسێت "چیتر باژنان وەکو قوربانی نەبینرێن، بەڵکو هەموو تاکێک بەهەردوو رەگەزەوە قوربانی دەستی کلتوری داسەپاو و نایەکسانی و نادادپەروەرین. پێویستە کاربکرێت لەسەر هەموو تاکێک تا هۆشیاری ئەوەی هەبێت توندوتیژی رابگرێت. لە پیاوان بگەیەنرێت کە سیستەمی پیاو سالاری، ژن و پیاوی کردۆتە قوربانی، ژن بە چەوسانەوە و ستەملێکردن و پیاویش لە سیستەمی پیاو سالاریدا کراونەتە ستەمکار و ستەمکاریش پێش هەموو کەس ناسنامەی مرۆڤ بوونی خۆی لەکەدار دەکات."

لە کاتێکدا لە کۆمەڵگایەکی پیاو سالاریدا، پیاو خۆی دەکاتە بڕیاردەری ئاسمان و زەوی و کۆیلەکردنی دایک و خوشک و هاوسەر و خۆشەویستانمان بە مافی ڕەوای خۆی دەزانێت، ئایا بیری لەوە کردۆتەوە هێندە بچوکە کە تەنها چێژ لە کۆیلەکردن دەبینێت و هیچی تر؟
ده‌سه‌ڵاته‌کان ده‌توانن چی بکه‌ن بۆ ڕێگه‌گرتن له‌ دیارده‌ قێزه‌ونه‌؟
ئایا میدیا چ کاریگه‌رییه‌کی هه‌یه‌ بۆ هێنانه‌ ئارای یه‌کسانی نێوان ژن و پیاو؟
(ئاشتی عه‌بدوڵا) نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر له‌ به‌رنامه‌ی (له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا) وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه:

please wait

No media source currently available

0:00 0:28:36 0:00

XS
SM
MD
LG