Accessibility links

هەوڵدانەکان لە ئارادایە بۆ رزگارکردنی 18 بە بارمتە گێراوو لە لایەن تالیبانەکان


afghanistan choper crash
afghanistan choper crash

هێزەکانی ئاسایشی ئەفغانی دەڵێن دەستیان بە کردارێک کردوون بۆ رزگارکردنی 18 بە بارمتە گێراوو کە لە لایەن تالیبانەکانەوە دەستیان بەسەردا گیراوە پاش کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرێک لە باکوری ئەفغانستان.

وەزارەتی بەرگری ئەفغانی لە رۆژی چوارشەممە ووتی شەرکەرانی تالیبانەکان سێ لە سەر نشینانی هیلیکۆپتەرەکەدا کوشتوون پاش کەوتنە خوارەوە لە رۆژی پێشتردا لە ناوچەی پەشتون کوت لە ئوستانی فەریاب. ناوچەکە تا رادەیەک لە لایەن میلیشیاکانەوە کۆنترۆڵ کراوە.

کاربەدەستان ووتیان هیلیوکۆپتەری Mi – 17 کە خاوەنداری تاێبەتی هەیە بە هۆێ گرفتی تەکنیکاڵی نە ئاساییانە دانیشتوەتەوە.

تالیبانەکان هەر وەها کەوتنە خوارەوەی فرۆکەکەیان راگەیاندووە بەڵام ووتۆیانە پێنج کەس کوژراوە و ووتیان بە بارمتە گیراوەکان بۆ ناوچەیەکی ئاسایش دا براوون و لێکۆڵینەوەیەکیش دەسیپێکردووە.

هاوپەیمانی ناتو بە رێبەرایەتی وڵاتە یەکگرتووەکان هێشتا هیچیان نەوتووە سەبارەت بە راپۆرتەکانی کەوتنە خوارەوەکە وە یاخود بە بارمتەکان.

XS
SM
MD
LG