Accessibility links

ئوباما لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی وڵاتەکەی کۆدەبێتەورە


obama

obama

سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکان بەراک ئوباما ئەمرۆ چوارشەممە لەگەڵ تیمی ئاسایشی نیشتماندا کۆدەبێتەوە بۆ ئاگادار کردنەوەی لە بارەی ئاسایشی وڵاتدا پاش دوو هەفتە لە هێرشەکانی کوشنددەدا لە پاریس و لە کاتێکدا میلۆنان ئەمەریکایی بە هۆێ پشوەکانی نیشتمانیدا دەچنە گەشت و سەردان.

چوارشەممە رۆژی پێش " رۆژی سوپاس" یان Thanksgiving یەکیك لە هەرە شلۆغترین رۆژانی گەشت و سەردان و هات و چۆی ساڵە لە وڵاتە یەکگرتووەکان، لە دەمێکدا FBI دەڵێت هیچ هەرەشەیەکی تایبەتی تیرۆریستی دیاریکراوو و پشت راست کراوو لە ئارادا نییە بەڵام هێزەکانی ئاسایش و پۆلیسی فیدراڵ و خۆچەیی لە پلەی هۆشداری باڵادان.

هەر وەها وەکو باوە لە رۆژی هەینی فرۆشگاکان بە هۆێ دەستپێکردنی وەرزی کریسمس زۆر شلۆغ دەبن.

XS
SM
MD
LG