Accessibility links

کاربەدەستێکی باڵای پیۆنگیانگ رەوانەی فێربونەوە کراوە لە بارەی دەزگاکانی ووزە


لەو بروایەدان رێبەری کۆریاک باکور یەکێک لە یاریدەدەرە باڵاکانی رەوانەی کێڵگەیەک کردووە بۆ سەر لە نوێ فێربوون بە هۆێ بە باشی درووست نەکردنی دەزگایەکی ووزە نزدیک بە سنوری کۆریای باکوردا لەگەڵ چین.

یاسا دانەرانی کۆریای باشور لە رۆژی سێشەمە ئەو دەنگ و باسەیان بە پەیامنێران دا پاش ئەوەی لە کۆبۆنەوەیەکی داخراووی دەزگای زانیاری نیشتمانی کۆریای باشوردا راگەیندرابوو.

چۆی رێۆنگ های راوێژکاری باڵا بۆ کیم جۆنگ ئون وا راگەیندراوە کە لە سەرەتای ئەم مانگەدا دوورخراوەتە و گومانەکان زۆرتر بونەتەوە پاش ئەوەی ناوی لە لیستی ئامادەبوانی بە خاکسپاردنێکی دەوڵەتیدا بۆ مارشاڵێکی لەشکەری لە سەرەتای مانگی نۆڤامبر دا دیار نەبوە.

XS
SM
MD
LG