Accessibility links

سیروان عەبدوڵا: پێشمەرگە بۆ پاراستنی گیانی مرۆڤ و چەسپاندنی دیمۆکراسی ئامادەی بەشداری کارایە

  • Jani Diylan

Sirwan Abdulla

Sirwan Abdulla

دەمێکە لە لایەن ئەمەریکا و هێزەکانی هاوپەیماندا باس لە ئامادەکاریەکان دەکرێت بۆ هێرش بردنە سەر رەقە و لە لێدوانێکی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکرای کوردستان بۆ ژورناڵی " دو دیمانجی" فەرەنساوی باس لە شیانی بەشداریکردنی هێزی پێشمەرگە دەکات لەو کردارەدا.

سیروان عەبدوڵا ئەندام پەرلەمانی عێراق لە سەر لیستی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" هەرچەند ئەو پرسەی کە ئێوە باسی دەکەن لە تاێبەتمەندی ئێمەدا وەکو نوێنەری ئەنجومەنی نوێنەرانی کورد لە بەغدا نییە ، بەڵام ئەوەی کە گرنگە لێرەدا ئەوەیە کە جەنابی سەرۆک لێداوانی داوە کە بەڵی دەتوانین بەشدار بین، بەڵی دەتوانێن بەشداری بکەین و بەشداریەکی کارا و هەر وەها پێشمەرگە ئامادەیە بۆ ئەوەی بەردەوام بێ لەو هاوپەیمانیەتیە نێۆنەتەوەییە.

کاک سیروان هەر وەها دەڵێت ئێمەش پێیمانوایە، پێیمان باشە و مافی خۆیەتی بەو پێێەی پێشمەرگە ئامادەیە پێویستە وڵاتە یەکگرتووەکان، نەتەوە یەکگرتوەکان وە هاوپەیمانی نێۆنەتەوەییش بە چاوێکی تر ئاور لە پێشمەرگە بداتەوە یان لە گەلی کورد و حیسابێکی تر بۆ گەلی کورد لە عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەراست بکەن.

کاک سیروان دەشڵێت بە دڵنیاییەوە ئێمە لە هەر شوێنێک کۆمەڵگای مرۆڤایەتی پێویستی بە پێشمەرگە هەبێت و ببێتە مایەی ئەوەی پێشمەرگە ژیانی خەڵک و کەمە نەتەوایەتیەکان ئازادیان بکا و رزگاریان بکات و بیانپارێزی، بە دڵنیاییەوە پەروەردەی پێشمەرگە و خوێندنگای کوردایەتی وا پەروەردە کراوون کە ئامادەن بەرگری بکەن، وە پێشمەرگە لەسەر پاراستنی گیانی مرۆڤەکان وە لەسەر چەسپاندنی دیمۆکراسیەت ئامادەیە بەشداری کارای هەبێت وەکو هێزی پێشمەرگە بۆ زگارکردنی ئەو خەڵکانە".

XS
SM
MD
LG