Accessibility links

محەمەد تۆفیق ڕەحیم: دەبێت بارودۆخەكە بگەڕێتەوە پێش(12)ی ئۆكتۆبەر و سەرۆكی پەرلەمان و وەزیرەكانمان بگەڕێنەوە


بزوتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت هێشتا بە فەرمی هیچ پێشنیارێكیان ئاڕاستە نەكراوە هەتا ڕای خۆیان لەو بارەیەوە بڵێن.

لەو بارەیەوە محەمەد تۆفیق ڕەحیم بەرپرسی ژووری پەیوەندییە دیپلۆماسیەكانی بزوتنەوەی گۆڕان بەدەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند:تا ئێستا هیچ پێشنیارێكیان بەڕەسمی ئاڕاستە نەكراوە تا ڕای خۆیان لەوبارەیەوە بڵێن"

لە یەكێك لە پێشنیارەكان باس لەوە دەكرێت یەكێتی پێشنیاری گۆڕینی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستانی كردووە بەڵام بزوتنەوەی گۆڕان جەخت دەكاتەوە دەبێت بارودۆخەكە بگەڕێتەوە بۆ پێش 12ی ئۆكتۆبەر پێش دەركردنی سەرۆكی پەرلەمان و وەزیرەكانی گۆڕان لە شاری هەولێر"

هەرچی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە ڕەتی دەكاتەوە یەكێتی پێشنیاری هەبوبێت و بەڵام دەڵێت نابێت مەرجی پێش وەختە و ئەبێت لە پێش دانوستانەكان هەبێت"

لەو بارەیەوە سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەدەنگی ئەمریكای وت"نابێت ئێمە بە ئەمر قسە لەگەڵ یەکتری بکەین، یان بڵێین قبوڵ ناکەم و ئەبێت وەها بێت و وەها نەبێت."

دوێنێ‌ یەكشەممە لەچەند میدیایەكی لۆكاڵی لەهەرێمی كوردستان سێ‌ پێشنیاری یەكێتی نیشتمانی كوردستان بڵاوبوەوە كە بۆ ئاسایكردنەوەی بارودخی هەرێمی كوردستان و چارەسەركردنی ناكۆكی نێوان لایەنە سیاسیەكان ئاڕاستەی پارتی دیموكراتی كوردستانی كردووە و دیارترین پێشنیار گۆڕینی دەستەی سەرۆكایەتی ئێستای پەرلەمانی كوردستان و مانەوەی مەسعود بارزانی لە پۆستی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئەم دوو ساڵە لە بەرامبەر كەمكردنەوەی دەسەڵاتەكانی.

XS
SM
MD
LG