Accessibility links

ڕۆژنامەوانێکی ئەمەریکایی لە ئێران زیندان دەکرێت


تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران ڕادەگەیەنێت ئێران بڕیاری زیندانی کردنی ڕۆژنامەوانی واشنتۆن پۆست جەیسن ڕەزایەن دەدات بەڵام ماوەکەی دیاری نەکردووە، دوابەدوای ئەوەی لە مانگی ڕابوردوودا تاوانبار لە ناویاندا بە تاوانی جاسوسی کردنیش.

غوڵام حسێن موحسنی گوتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری ئێران سزاکەی لە بەیاننامەیەکدا لە سەر ماڵپەڕی تەلەفیزیۆنەکە بڵاو کردۆتەوە. ئەو دەڵێت " بە کورتی ئەمە سزای زیندانە" و گوتوشیەتی حوکمەکە یەکلایی نەبۆتەوە و ئاماژە بە پێداچوونەوەش دەکات.

پارێزەرەکەی ڕەزایەن لەیلا ئاشان بە ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشییەیتد پرێسی ڕاگەیاندووە هیچ ئاگادار نەکراوەتەوە لە حوکمەکە. بە ڕوونی گوتویەتی " من لە وردەکاری ئەم بڕیارە ئاگادار نەکراومەتەوە و نزیکەی سێ مانگ لەمەو بەر چاوەڕوانی بڕیارەکەمان دەکرد.

شایانی باسە جەیسن ڕەزایەن لە 22 ی مانگی 7 ی 2014 لەگەڵ یەگانێ سالحی هاوسەری و دوو ڕۆژنامەوانی فۆتۆگرافی دەستگیر کران. دواتر هەمویان ئازاد کران جگە لە جەیسن ڕەزایەن کە ئەمەریکاییەکی بە ڕەچەڵەک ئێرانییە.

XS
SM
MD
LG