Accessibility links

حاتم مەنبەری: ئەمەریکا سەرکەوتوو نەبوە لە دیاریکردنی هاوپەیمانێکی راستەقینە لە عێراق، سوریا وە یاخود ئەفغانستان

  • Jani Diylan

حاتم مه‌نبه‌ری

حاتم مه‌نبه‌ری

وەکو باس دەکرێت رێبازەکانی دەروەی وڵاتە یەکگرتووەکان بە لەبەر چاوگرتنی رووداوەکانی چەند مانگی رابوردوو وە یاخود چەند ساڵی رابوردوو ئەوەندە سەرکەوتوو نەبوە.

حاتم مەنبەری لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" بە بروای من سیاسەتی ئەمەریکا چەند قۆناغ لە رۆژهەڵاتی ناڤین بەرتووشی شکست بوە، ئەویش بە هۆێ هەڵبژاردنی هاوپەیمانانێک کە لە داهاتوویەکی نە چەندان دووردا زیانیان لە بەرژەوەندی ئەمەریکا داوە وە یاخود لایەنی کەم وەکو هاوپەیمان نەبوونە، بۆ نموونە تورکیا، ئێران یان لە وڵاتانی دەروبەر لە چەشنی ئەوان.

کاک حاتم دەشڵێت ئەوە نشان دەدات CIA سەرەرای ئەو هەموو ئیمکاناتەی کە ئەوان هەیانە خوێندنەوەکی ووردیان نییە بۆ ئەوەی بزانن لەو وڵاتانەدا چی روو دەدات وە ئەو کەسانەی کە دەکرێ سەرمایەگوزاری راستیان لەسەر بکەن چەند لەگەڵ واقعیەتەکانی ئەو کۆمەڵگایە وە بەرژەوەندی ئەمەریکا دەخوێنێتەوە.

کاک حاتم دەشڵێت ئەمەریکا وەکو وڵاتێکی لیبراڵ، وڵاتێک کە دەسەڵاتەکەی لە رێگای دەنگی خەڵکەوە هەڵ ئەبژێرێ، بە هیچ شێوەیەک ئەوان نەیانتوانیوە نە لە عێراق، نە لە ئەفغانستان، نە لە سوریا و نە لە هیچ کام لەو وڵاتانەدا هاوپەیمانانێکی راستەقینە دیاری کەن و سەرمایە لەسەر ئەوان دابنێن تاکو لەسەر ئەوانەی تر کە دژ بە هەموو پرینسیپەکانی ئەمەریکادان".

XS
SM
MD
LG