گروپی توندڕەوی دەوڵەتی ئیسلامی بەرپرسیارێتی هێرشێکی بۆ سەر مزگەوتێکی شیعەکان لە باشوری بەغەدا گرتۆتە ئەستۆ. ئەو هێرشە لە پاش نوێژی هەینی ڕوویدا و کاربەدەستان دەڵێن بەلایەنی کەم 10 کوژراون.
بەیاننامەکەی داعش کە رۆژی شەممە لە سەر ئینتەرنێت بڵا کراوەتەوە تەنها ئاماژە بە هێرشە خۆکوژییەکە دەکات. کاربەدەستانی عێراقی دەڵێن چەند خولەکێک پاش ئەو هێرشە بۆمبێکی کەنار ڕێگاش لە دەرەوەی مزگەوتەکە تەقیوەتەوە.
کاربەدەستانی عێراقی دەڵێن چوار هێرشی جیاوازیش ڕۆژی شەممە لە بەغدا ڕوویداوە بەلایەنی کەم 8 کەس لەو هێرشانەدا کوژراون و 20 کەسیش بریندار بوون.