Accessibility links

سەرۆک ئۆباما بەڵێن دەدات بەردەوام بن لە ڕیشەکێش کردنی تیرۆرسم


.
.

سەرۆک ئۆباما هێرشە تیرۆرستییەکانی سەر هۆتێلێکی پایتەختی مالی شەرمەزار کرد کە 25 کەسی تێدا کوژرا و بە کردارێکی بێبەزەییانە ناودێری کرد و بەڵێنی دا کە بەبەردەوامی بە شوێن بکوژەکاندا بکەون.

لە میانەی لێدوانێکیدا لە کۆبونەوەی ڕێبەرانی هەرێمی لە پایتەختی مالیزیا سەرۆک ئۆباما گوتی هێرشەکانی ڕۆژی هەینی باماکۆ بڕیاری ئەمەریکا بۆ شەڕی دژ بە تیرۆرسم تۆکمەتر دەکات.

سەرۆک ئۆباما گوتیشی "وەکو هێرشە دڕندانەکانی کە لە پاریس بینیمان و هێرشەکانی تری کە زۆر جار لە شوێنەکانی تریش دەیبینین ئەمەش وەبیرهێنانەوەیەکی تری ناخۆشە کە تیرۆرسم هەڕەشەیە بۆ سەر ژمارەیکی زۆر لە وڵاتانمان".

سەرۆک ئۆباما لە میانەی کۆبوونەوەی ساڵانەی ڕێکخراوی وڵاتانی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا گوتیشی دۆستان و هاوپەیمانانی ئەمەریکا سورن لەسەر پاراستنی هاووڵاتیانیان و دەرکردنی ئایدۆلۆژیای ڕق و کینە کە دەبێتە هۆکاری ئەم تیرۆرسمە، و ڕیشە کێشکردنی تیرۆرسم.

XS
SM
MD
LG