Accessibility links

مەترسی هێرشی تیرۆرستی لە بەلجیکا هەیە


کاربەدەستانی بەلجیکا ئاستی ئاسایشیان لە بروکسڵ بەرز کردەوە و هۆشداری دەدەن شیانی هێرشێکی هاوشێوەی ئەوەی پاریس هەیە کە 130 کەسی تێدا کوژرا.

سەرۆک وەزیر چارلس مشێڵ ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند ئاستی هۆشداری گەیشتووەتە پلە چوار کە بەرزترین ئاستە، لە وەڵامی ئەو زانیاریانەی کە هەن سەبارەت بە هێرشێکی هاوشێوەی ئەوەی لە پاریس ڕوویدا.

سەرۆک وەزیری وڵاتەکە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند مەترسی ئەوە هەیە چەند کەسێک بە چەک و تەقەمەنییەوە هێرش لە چەندین شوێن ئەنجام بدەن.

XS
SM
MD
LG