Accessibility links

كەسێک بە ئۆتۆمبێلی ژمارە نەینەوا تەقەی لە وەزارەتی پێشمەرگە كرد و دواتر خوی كوشت


رۆژی هەینی كاژمێر 8:30 خولەک بە كاتی كوردستان دوو كەس كە لە ناو ئۆتۆمبێلێكی پیكابی ژمارە موسڵدا بوون،بە بەردەم وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستانەوە تێپەر بوون و تەقە لە وەزارەتی پێشمەرگە دەكەن و لە لایەن پاسەوانەكانی وەزارەتەوە تەقەیان لێ دەكرێتەوە و ئۆتۆمبێلەكەیان پەنچەر دەكەن دواتر تەقەكەرەكە گولەیەكی ناوە بە سەری خویدا و خوی كوشت، و ئەو كەسەی كە لە گەڵ تەقەرەكەدا بوو دەستگیركراوە و لە ژێر لێكولینەوەدایە لەمبارەیەوە عیسمەت ئەرگۆشی بەرێوەبەری گشتی ئاسایشی هەولێر بە دەنگی ئەمەریكای راگەیاند كەسێك هاتووە و تەقەی كردووە و دواتر خوی كوشتووە و ئێستا لێكولینەوە لەمبارەیەوە بەردەوامە و جارێ هیچ ئەنجامێك دیار نیە.

لە بارەی ئەوەی كە ئەو كەسەی تەقە كردووە بە ئۆتۆمبێلی ژمارە نەیناوا ئەندام و لایەنگری داعش بێت ، بەرێوەبەری گشتی ئاسایشی هەولێر ووتی" تا ئێستا ئەنجامی تەحقیق دەرنەچووە.

بە پێی سەرچاوەكانی هەواڵ لە هەرێمی كوردستان، ئەو کەسەی کە تەقەی لە باڵەخانەی وەزارەتی پێشمەرگە کردووە و دواتر خوی كوشتووە ناوی عەبدورەحمان یاسین مستەفا یە لە تەمەنی 22 ساڵیدایە و بە ئەسڵ خەڵکی شارۆچەكەی شەقڵاوەیە بەڵام نیشتەجێی گەڕەکی هەڤاڵانی شاری هەولێرە.

XS
SM
MD
LG