Accessibility links

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: حەشدی شەعبی و ناوچە جێناکۆکەکان

  • Balen Salih

بە ماوەیەکی کەم لە پاش جموجۆڵەکانی ڕێکخراوی توندڕەوی دەوڵەتی ئیسلامی و شکستی لەشکری عێراق لە شەڕەکانی موسڵ و تکریتدا، هێزی حەشدی شەعبی پێکهێنرا وەک هەوڵێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەوڵەتی ئیسلامی و سنوردار کردنی بەرەوپێشچوونەکانی ئەو ڕێکخراوە.

سەرکردایەتی و زۆرینەی چەکدارەکانی هێزی حەشدی شەعبی لە خۆبەخشە شیعەکانی عێراقن. هەرچەندە هەندێکی کەم لە عەرەبە سوننەکانی عێراق بە تایبەتیش لە هەردوو پارێزگای تکریت و ئەنبار بەشدارییان لە شەڕەکاندا کردووە شان بە شانیئەم حەشدی شەعبییە، بەڵام ئەم بەشداریکردنە نەبۆتە مایەی ڕەواندنەوەی ئەو نیگەرانییەی عەرەبی سوننە هەیانە لە بەرامبەر وەک دەڵێن ئامانجە ئایندەییەکانی ئەم هێزی حەشدی شەعبییە.

هەر لە سەرەتای پێکهێنانی ئەم هێزەشەوە کورد ناکۆکی هەبووە لەگەڵیدا و زۆرێک لە کورد وەک هێزیکی دەرەکی سەیری دەکەن.

میوانی بەرنامە:
شاڵاو موحەمەد، نوسەر و ڕۆژنامەوان

لە مانگی 6 ی ساڵی 2014 دا بوو ئایەتوڵا عەلی سیستانی ڕێبەری شیعەکانی عێراق فەتوای دا تا هەرکەسێک دەستی چەک دەگرێت بەشداری لە شەڕەکانی دژی دەوڵەتی ئیسلامیدا بکات.

دوابەدوای ئەم فەتوایەی سیستانی لایەنە سیاسییەکانی شیعەکان کەوتنە خۆیان و باڵە چەکدارەکانی خۆیانیان کردە بەشێک لە هێزی حەشدی شەعبی، بۆ نمونە هێزەکای عاشورا ی سەر بە ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی، یان هێزەکانی ئاشتی سەر بە بزوتنەوەی سەدر و هەروەهاش هێزی بەدر سەر بە ڕێکخراوی بەدر.

ئەمانە بێ لە هەبوونی هێزەکانی وەک عەسائب ئەهل ئەلحەق و هێزی ئەبولفەزل ئەلعەباس و هێزی ئەلخوراسانی و چەندان هێزی تری کە پێشتر شەڕی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایان دەکرد لە عێراقدا و هەروەها بەشداریش بوون لە شەڕی سوریادا.

پێشدەچێت ئەم هێزە چەکدارانەی شیعە ئامانجی سیاسی خۆشیان هەبێت لەو ڕوانگەیەوەی هەندێکیانوەک عەسائب ئەهل ئەلحەق بەشداری لە هەڵبژاردنەکەی ساڵی 2014 دا دەکات بە ناوی لایەنی ئەلسادقونەوە.

ئایا بوونی هێزی حه‌شدی شه‌عبی له‌ ناوچه‌ جێناکۆکه‌کان مایه‌ی مه‌ترسییه‌ له‌سه‌ر ئاینده‌ی ئه‌و ناوچانه‌؟
بۆ لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق جیاوازییان له‌ نێواندایه‌ له‌سه‌ر بوونی ئه‌م هێزی حه‌شدی شه‌عبییه‌؟
ئایا ڕووداوه‌کانی دوزخورماتوو به‌ به‌رنامه‌ بوون یان ڕووداوی چاوه‌ڕوان نه‌کراون؟
چۆن ئه‌م کێشه‌یه‌ له‌ نێوان کورد و حه‌شدی شه‌عبیدا چاره‌سه‌ر ده‌کرێت؟
ئازیزانم ئێوه‌ ڕاتان چییه‌؟

(شاڵاو موحەمەد) نوسەر و ڕۆژنامەوان لە بەرنامەی (لەگەڵ ڕووداوەکاندا) وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە:


XS
SM
MD
LG