Accessibility links

کاریگەری مەترسییەکانی داعش لەسەر ژیانی گشتی خەڵک لە پاریس


ھەموو ئاژانسەکانی ھەواڵ ئاماژە بەوەدەکەن کە ھێرشەکان بە چەشنێکی زۆر سیستەماتیکانە پیادەکراون و کاتی شوێنی زۆر قەرەباڵغ و پڕ لە ژیانیان بۆ ئەم کوشتارە ھەڵبژراردوە. ھەڵبژاردنی کاتەکان ئەوە دەردەخەن کە پێشوەخت پلانێکی تۆکمە بۆ ئەم ھێرشانە ئامادەکرابێت و ھەڕەمەکیی نەبووبێت. بۆ نموونە کاتی یاری تۆپی پێی دۆستانەی نێوان تیمی ئەڵمانیا و فەرەنسا، کاتی دەستپێکردنی کونسێرتێکی موزیک لە یەکێک لە گەورەترین بینا کولتوورییەکانی شارەکە و کاتی قەرەباڵغی لە باڕ و ریستۆڕانتی شەقامە گرنگەکانی شار. پێدەچێت ئامانجی ئەم ھێرشانە بەتەنھا کوشتنی خەڵکی مەدەنیی نەبووبێت، بەڵکو تێکچوونی کۆی ژیانی گشتیی لە شارەکە و دروستکردنی شڵەژان و ترسێکی دەروونی گەورە لە کۆی وڵاتەکە و ئەوروپاشدا مەبەستی تیرۆریستەکان بووبێت.

سەبارەت بە بارودۆخی فەرەنسا و ژیانی گشتی هاوڵاتیان لە پاریس بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا وتووێژێکی لەگەڵ رۆژنامەنوس و چالاکوان هەڵگورد سەمەد لە پاریس ئەنجامداوە

هەڵگورد سەمەد لەو بارەیەوە دەڵێت: " ئەو هێرشە تیرۆریستیانەی کە کرایە سەر پاریس یەکەمینجارە هێرشی ئاوا تیرۆریستی لە مێژووی پاریسدا بەو شێوە رووبدات، جگە لەجەنگە جیهانییەکان، کە یەکەمینجارە هێرشی تیرۆریستی دەکرێتە سەر خەڵکی سیڤیل، لەبەرئەوە بێگومان کاریگەری نیگەتیڤی لەسەر ژیانی ئاسایی خەڵک هەیە'

لەدوای ھێرشەکانەوە، بۆ یەکەمینجار لە مێژووی فەرەنسادا باری نائاسایی لە ھەموو وڵاتدا رادەگەیەنرێت. سەرۆکی فەرەنسا، فرانسوا ھۆلاند، باس لە ”جەنگ“ دەکات و رێکخراوی ”دەوڵەتی ئیسلامی“ بە پلاندانەر و جێبەجێکەری ھێرشە تیرۆریستییەکەی سەر شاری پاریس، تاوانباردەکات.

هاوکات پۆلیسى فەرەنسا ڕایگەیاند، ئۆپراسیۆنی هەڵكوتانە سەر ناوچەی سان دۆنی کۆتایى هات بۆ دەستگیركردنی گومالێكراوانی هێرشەكانی سەر فەرەنسا و ئێستا ناوچەكە ئارامە.

لەناوخۆى فەرەنساشدا پۆلیسی ئەو وڵاتە ئۆپراسیۆنێکی بۆ دەستگیرکردنی گومانلێکراوان دەستپێکرد، تا ئێستا نزیکەی 25 گومانلێکراو دەستگیرکراون، هەروەها لە ئۆپراسیۆنەکەی ئەمڕۆ 18ى مانگی یازدە 2015 گومانلێکراوێک کوژرا، یەکێکی تریش کە ژن بوو خۆی تەقاندەوە، هەروەها سیانی تر دەستگیرکرا.

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:23 0:00

XS
SM
MD
LG