Accessibility links

زەنگەنە: ئێمە لەسەر بردنە سەرەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لەگەڵ ئۆپیک دا وتو وێژ ناکەین


Iranian Oil Minister Bijan Zanganeh wave to journalists .
Iranian Oil Minister Bijan Zanganeh wave to journalists .

وەزیری نەوتی ئێران لە رۆژی سێشەممە ووتی ئێران لەگەڵ کارتێلی نەوتدا سەبارەت بە پلانی ناردنی رۆژانەی نیۆ بەرمیل نەوت هەر بە لادانی گەماروەکان وتو وێژ ناکات.

سەرەرای دابنکردنێکی فراوان بە هێشتنەوەی نەوتی خاو بە نرخێکی ئەرزان، ئێران بە بەردەوامی ووتویە پلانی هەیە بۆ بردنە سەرەوەی بەرهەمهێنانی نەوتەکەی پاش لادانی سزاکان لە پەیوەندی بە بەرنامەی ناوکیەوە بە پێی ئەو رێکەوتنامەی کە لەگەڵ وڵاتانی دەسەڵاتداری جیهاندا پێگەیشتوون.

وەزیری نەوت بیژەن زەنگەنە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئەو بۆچوونەی دووپات کردەوە کە ووتی ئۆپیک لەو بارەیەوە واتە چوونە سەرەوەی بەرهەمهێنانی نەوت ئاگادار دەکاتەوە.

ئەو ووتی ئێمە لەگەڵ ئۆپیک دا لەسەر بردنە سرەوەی بەرهەمهێنانی نەوت وتو وێژ ناکەین تەنها لەبارەی چوونە سەرەوەکە ئاگاداریان دەکەینەوە.

XS
SM
MD
LG