Accessibility links

ئوستاندارانی ( پارێزگاران) وڵاتە یەکگرتووەکان دژ بە هاتنی پەنابەرانی سوری دان بۆ ئەمەریکا


ئوستانداران وە یاخود پارێزگارانی ئیالەتەکانی وڵاتە یەکگرتووەکان دەڵێن بە خۆش هاتنی پەنابەرانی سوری ناکەن بۆ ئیالەتەکانیان راوەستان بە رووی پلانی سەرۆک ئوباما بۆ رێگادان بە 10 هەزار پەنابەری سوری بۆ وڵاتە یەکگرتووەکان.

دەرگاکان دادەخرێن پاش ئەوەی کاربەدەستانی فەرەنساوی رایانگەیاند کە بەلای کەم یەکێک لە ئەنجامدەرانی هێرشەکانی تیرۆریستی رۆژی هەینی دا لە پاریس وەکو پەنابەرێک لە سوریاوە هاتوەتە ئەوروپا.

ئەو کەسانەی دەیانەوێ دەرگاکانی وڵاتە یەکگرتووەکان بە رووێ سوریەکاندا دابخەن دەڵێن گومانی تێدا نییە پاش هێرشەکانی پاریس تیرۆریستان دەتوانن لە رێگای پەنابەرانەوە بێنە وڵاتەکە.

ئوستانداری ئیالەتی کارولینای باکور ووتی من داوا دەکەم سەرۆک کۆمار و حکومەتانی فیدرال رابوەستن لە ناردنی پەنابەران لە سوریاوە بۆ کارولینای باکۆر تاکو بە باشی لێکۆڵینەوە و وورد بوونەوە لەو جۆرە پەنابەرانەی دێنە وڵاتەکە.

بەرێوەبەرایەتی ئوباما لە سەرەتای ئەمساڵ ژمارەی پەنابنەرەکانی سوری کە دێن بۆ وڵاتە یەکگرتووەکان لە 2،000 وە کردە 10،000، بەڵام ئەم ژمارانە زۆر بچووک لە بەرامبەر 160،000 پەنابەری سوری کە لە ئەوروپا نێشتەجی بوونە.

XS
SM
MD
LG