Accessibility links

شاندێکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە کۆبونەوەی دادگای نێونتەوەیی دەکات


شاندێكی هەرێمی كوردستان بەشداری لە كۆنگرەی 14 وڵاتانی ئەندام لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دەكات كە بڕیارە لە 18 ی ئەم مانگە لە هۆڵەندا بەڕێوە بچێت، شاندەكەی هەرێمی كوردستان لە پێكهاتەی ئێزیدی , كریستان , كاكەیی و پەرلەمانتار، چالاكوانان و پارێزەران پێكهاتووە.

عەلی مەحمود بەرپرسی تۆڕی هاوپەیمانی رێكخراوە كوردستانییەكان كە تۆڕەكەیان لە 240 رێكخراو و دەزگا پێكهاتووە بۆ دەنگی ئەمەریكا ڕایگەیاند بۆ كورد تەنها یەك كەیس ئێستا دەتوانیت لە چوارچێوەی ئەو داگایە كاری لە سەر بكات ئەویش كەیستی ئێزدیەكانە ئەو كەیسانەی دوای ساڵی 2002 ئەنجامیان داوە بەڵام بەهۆی ئەوەی كە عێراق ئەندامی دادگای جینائی نێودەوڵەتی نیە و بەهۆی ئەوەش كە تا ئێستا لایەنی كوردی نەیتوانیوە داعشێك كە ناسنامەی یەكێك لەو وڵاتانەی ئەندامن لە دادگای جینائی نێودەوڵەتی تەسلیم بە دادگا بكات بویە كەیستی ئێزدیەكانیش لەوێ رەفزی وەرگرتووە.

پەیامنێرمان ئەحەمەد زێباری ئەم ڕاپۆرتەی ئامادە کردووە.

XS
SM
MD
LG