Accessibility links

دکتۆر ئیدریس ئەحمەدی: کورد پاش شەری جیهانی لە رووی جیوپۆڵتیکەوە بە زیندوویی لە گۆر نراوە


Idris Ahmadi
Idris Ahmadi

زۆری شێکەرەوان باس لەوە دەکەن کە ئەمرۆ هەڵێک بۆ کورد رەخساوە کە هەر کام لەو وڵاتانەی بەسەریاندا دابەش بوونە تووشی جۆرەها گرفتن، بەڵام کوردە کە نازانی چۆن ئەو هەلە بقۆزێتەوە.

دکتۆر ئیدریس ئەحمەدی مامۆستای زانکۆێ ستۆکهۆڵم لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" من پێیم وایە کێشەکە برێک لەوە ئاڵۆزترە، لەگەڵ ئەوەی ئێستا هەلی باش بۆ کورد لە بارە، بە تاێبەتی لە عێراق و لە سوریا بەڵام راستیەکەی دوو لەو وڵاتانەی کە کوردستانیان بەسەردا دابەشکراوە واتە تورکیا و ئێران زۆر بە هێزن، وە لە لایەکی دیکەوە ئێمە دەتوانین بڵێین کە لە دووای شەری یەکمی جیهانیەوە و دابەشبوونی کوردستان، بە واتایەک لە رووی جیوپۆلیتیکەوە کورد بە زیندوویی لە گۆر نراوە وە ئەمەش واێکردووە چواردەورەکەی گیراوە.

دکتۆر ئیدریس هەر وەها دەڵێت کورد پێویست بەوە دەکات کە باوەر بە یەکێک لەم دەوڵەتانە بهێنی کە لەگەڵ دەوڵەتێکی کوردی بسازێ کە وەکو خۆمان دەزانین کارێکی (مەحاڵە) واتە شیانی نییە وە یاخود کورد بتوانێ شێوەیەکی لە قووڵایی ستراتیژیک بۆ خۆێ بە دەست بێنێت کە دەستی بە دەریا بگات.

دکتۆر ئیدریس دەشڵێت باشوری کوردستان شەری داعش نیشانی دا کە کۆمەڵێگ گرفتی زۆر گرنگ هەیە، پێشمەرگە کە ئەو توانایی و پێداویستیانەی کە ئەرتەشی وڵاتانی دیکە هەیانە و لەبەر دەستی دا نەبووە بەڵام ناوێکی لە مێژوودا و لە جیهاندا هەبوە، ئێمە بینیمان کە داعش هێڕشی برد بۆ سەر شنگاڵ نەیانتوانی بەرامبەر ئەو هێڕشەدا راوەستن، تەنانەت مەترسی ئەوە هەبوو نزدیک بنەوە لە هەولێر، واتە یەكێک لە پایەکانی دەوڵەتی کوردی ئەو پایە نییە کە خەڵک چاوەروانی دەکرد".

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:35 0:00

XS
SM
MD
LG