Accessibility links

حەسەن قازی: فەرەنسا لە رووێ ئاسایشیەوە دەبێ هەنگاوی جیددیتر بهاوێژێ


Hassan Ghazi

Hassan Ghazi

فەرەنسا دیسانەوە کەوتە بەر پەلاماری تیرۆریستان و دیسانەوە کەسانی بێگوناه گیانیان لە دەست دا. ئاخۆ دەکرێ ئەمە وەکو تۆڵە سەندنەوە لێ بڕوانین بەرامبەر بە شکستەکانی دەوڵەتی ئیسلامی داعش لە سوریا، رۆژئاوا، شەنگاڵ وە یاخود شوێنەکانی تر؟

حەسەن قازی نووسەر و لێکۆڵەر لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" بەڵی دەکرێ نیشانەی ئەوە بێت، بە داخەوە لە رۆژێکدا رووی دا کە ئازادی شەنگاڵ بوو، کە ئەمە دووەمین جارە لە ماوەی ساڵێکدا لە فەرەنسا ئەو کارە تیرۆریانە روو دەدات بەڵام رەهەندەکانی هێڕشی ئەمجارە زۆر هەمە لایەنەیە.

کاک حەسەن هەر وەها دەڵێت فەرەنسا لە رووی ئاسایشیەوە دەبی هەنگاوی جدییتر بهاوێژێ وە لە پەیوەندی بەو هاوپەیمانیە نێۆنەتەوەییە سەبارەت بە داعش دەبێ سیاسەتەکانیان توندتر بکەن و فیشارێکی زۆرتر درووست بکات بۆ نەهێشتنی داعش.

کاک حەسەن دەشڵێت ئەم کرادارانە نابێ بە گرۆپێکی تاێبەت وە یاخود بە ئاێنێکی تاێبەت ببەسترێتەوە".

XS
SM
MD
LG