Accessibility links

بەرپرسێكى كورد: بارودۆخى خورماتوو لەدەست دەرچووە


هەرچەندە ئێوارەی ڕۆژی هەینی وەفدى كورد و حەشدى شەعبى لەسەر هێوركردنەوەى بارودۆخى خورماتوو رێككەوتن ، بەڵام ڕۆژی شەممە گرژى و ئاڵۆزى جارێكى تر لەو قەزایە دروست بۆوە و چەند كەسێك برینداربوون.

كەریم شكور بەرپرسى بازنەى حەمرین ى یەكێتى، بەدەنگى ئەمەریكاى راگەیاند"هەرچەندە سەركردایەتى كورد و شیعە لەگەڵ هێوركردنەوەى دۆخەكەدان ، بەڵام بارودۆخى خورماتوو تەقیوەتەوە و لەدەست دەرچووە و مەسەلەكە بووەتە شەرِى كۆڵان بەكۆڵان."

دوێنێ‌ هەینى وەفدى كورد و حەشدى شەعبى لەسەر هێوركردنەوەى دۆخى خورماتوو و قەرەبووكردنەوەى زیانلێكەوتوان و پێكهێنانى هێزێكى هاوبەش بۆ رێگرى كردن لەدروستبوونى پشێوى رێككەوتن.

محەمەد فایەق بەرپرسى راگەیاندنى قایمقامیەتى خورماتوو، ئاماژەى بەوەكرد لەهەردوولا ئاژاوەگێر بوونیان هەیە و ئەو ئاژاوە گێرانە گرژى دروست دەكەن بۆیە دۆخەكە هێور نابێتەوە، ئەگینا وەفدى باڵا لەبەغداوە هاتوونەتە خورماتوو بەردەوامن لەهەوڵەكانیان بۆ هێوركردنەوەى دۆخەكە.

لەماوەى سێ‌ رۆژى رابردوودا لەخورماتوو 18 كەس لەكورد و توركمانى شیعە كوژراون و پێشمەرگە و حەشدى شەعبى ژمارەیەكى زۆر خەڵكیان لەیەكترى دەستگیركردووە، كەیەكێك لەدەستگیركراوەكانى لاى پێشمەرگە فەرماندەیەكى باڵاى حەشدى شەعبى یە.

دەقی ڕاپۆرتەکەی دڵشاد ئەنوەر

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:44 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG