گروپی ملیتانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌رپرسیارێتی هێرشه کوشنده‌کانی شه‌وی هه‌ینی پاریسی گرتۆته ئه‌ستۆ. ئه‌م ڕێکخراوه تیرۆرستییه به‌یاننه‌مه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه بڵاو کرده‌وه و تیایدا ده‌ڵێت ئه‌و هێرشانه وه‌ڵامێک بوون بۆ هێرشە ئاسمانییەکانی کە دژ بە دەوڵەتی ئیسلامی دەکرێن.
ڕۆژی شه‌ممه سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسا فرانسوا ئۆلاند سێ ڕۆژ پرسه‌ی نیشتیمانی ڕاگه‌یاند دوابه‌دوای چه‌ندین هێرشی هاوکات له وڵاته‌که‌ی که بوون به‌هۆی کوژرانی به‌لانی که‌م 127 که‌س له شه‌ش شوێنی جیاواز له پاریسی پایته‌خت. ئۆلاند سه‌رزه‌نشتی گروپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی کرد بۆ هێرشه‌کان به "ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕ" له قه‌ڵه‌می دا.
ئۆلاند که به‌ڵێنی دا هه‌مو ئه‌و که‌سانه ده‌ستنیشان بکرێت که ده‌ستیان له هێرشه‌کاندا هه‌بووه و گوتی " فه‌ره‌نسا به‌سه‌ر ئه‌م دڕندایه‌تییه‌دا سه‌رده‌که‌وێت" هاوکات گوتیشی هێزه‌کانی ئاسایشی فه‌ره‌نسا له به‌رزترین ئاستی ئاماده‌باشیدان.
خه‌ڵکی فه‌ڕه‌نسا ڕۆژی شه‌ممه کاتێک به‌خه‌به‌ر هاتن که باری نائاسایی له وڵات ڕاگه‌یه‌ندرابوو دوابه‌دوای هێرشه‌کانی پاریس. هێرشبه‌ره‌کان چه‌کی ئۆتۆماتیک و پشتێنه‌ی بۆبمبیان به‌خۆ به‌ستبوو بۆ هێرشی خۆکوژی. کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن له‌و باوه‌ڕه‌دان 8 له‌و هێرشبه‌رانه یان هه‌مویان به‌هۆی خۆته‌قاندنه‌وه‌یان کوژران یانیش به گوله‌ی ئاسایش. ئێستا کاربه‌ده‌ستانی فه‌ره‌نسا لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌ن ئایه که‌سی تر ده‌ستی هه‌بووه له‌و هێرشانه.
ڕۆژی شه‌ممه فرانسوا ئۆلاند داوای له هاووڵاتیانی فه‌ره‌نسا کرد له ماڵه‌کانی خۆیان بمێننه‌وه و نه‌چنه ده‌ره‌وه.
هاوکات سه‌ۆرکی فه‌ڕه‌نسا ده‌ستبه‌جی پاش ڕووداوه‌که بڕیاری داخستنی سنووره‌کانی دا.
شایانی باسه ژماره‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵکه‌که له هۆڵی کۆنسێرتی به‌ته‌کلان له پاریس کوژران کاتێک که دوو یان سێ هێرشبه‌ر به چه‌کی ئۆتۆماتیک ته‌قه‌یان له خه‌ڵک کرد له کاتێکدا به‌لانی که‌م هه‌زار که‌س له نێو ئه‌و هۆڵه‌دا بوون بۆ به‌شداری کردن له کۆنسێرتی گروپێکی میوزیکی ئه‌مه‌ریکایی.