Accessibility links

شەنگالیـیەکانی کەمپی ئاشتی سلێمانی خۆشـحاڵی خۆیان دەردەبڕن


ئاوارە شەنگالیـیەكانی كەمپی ئاشتی خۆشحاڵی خۆیان دەردەبڕن بۆ دەسپێكردنی پڕۆسەی ئازادكردنەوەی شەنگال و داوادەكەن هەرچی زووە ناوچەكەیان لە چەكدارانی داعش پاكبكرێنەوە.

حازم وڵاتی هاوڵاتیەكی ئێزیدی ناو كەمپی ئاشتی تایبەت بە ئاوارە ئێزیدییەكان لە شارۆچكەی عەربەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی بە دەنگی ئەمەریكای ڕاگەیاند"ئێزیدییەكانی ناو كەمپی ئاشتی خۆشحاڵن بە دەسپێكردنی ئۆپڕاسیۆنەكانی ئازادكردنەوەی شەنگال"

لە پاش دەسپێكردنی ئۆپەراسیۆنەكە ژمارەیەك گەنجی ئاوارەی ئێزیدی لەناو كەمپەكەدا كە زیاترن لە(50) گەنج خۆیان ئامادەكردووە و بەنیازن بەرەو شەنگال بەڕێبكەون.

ئەوان داوا دەكەن لە زوترین كاتدا ناوچەكەیان ئازادبكرێت بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

لەو بارەیەوە نوعام عەلی هاوڵاتیەكی تری ناو كەمپی ئاوارە ئێزیدییەكان بە دەنگی ئەمەریكای وت: داواكارین لە زوترین كاتدا شەنگال ئازادبكرێت و بگەڕێینەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆمان"

"ئاوارە ئێزیدییەكان ستایشی ڕۆڵی هێزە كوردییەكان دەكەن بۆ ئازادكردنەوەی ناوچەكەیان"

لە 3-ی مانگی هەشتی ساڵی ڕابردوو چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش هێرشیان كردە سەر شەنگال و داگیریان كرد و پاش ساڵێك و سێ‌ مانگ مانەوەی شەنگال لە ژێر دەستی داعش لە شەوی ڕابردووەوە فڕۆكە جەنگیەكانی هاوپەیمانان و هێزی پێشمەرگەی كوردستان و هێزەكانی پەكەكە و یەپەگە پێكەوە ئۆپەڕاسیۆنی ڕزگاركردنەوەی شەنگالیان دەسپێكردووە.

زانیاری زیاتر لەم ڕاپۆرتە دەنگیەدایە

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:55 0:00

XS
SM
MD
LG