Accessibility links

دکتۆر هاشم زێباری: پشـتبەستن بە نەوت وەکو تاکە سەرچاوەی داهات مەترسیـیەکی گەورەیە


شارەزایان و چاودێران بارودۆخی سەختی ئابووری و ژیانی خەڵک لە کوردستان بە مەترسیدار و ناهەموار راڤەدەکەن. کاتێک قەیران و تەنگەژە ئابوری و سیاسییەکان دەگەنە قۆناغێکی ترسناک، ئیتر خۆدزینەوە یان هەڵبژاردنی بێدەنگی بەرامبەر ئەو هەموو مەترسییانە راماندەگرێت لەبەردەم کۆمەڵێک پرسیاری گەورەدا: ئایا سیستمی ئابوری کوردستان چ جۆرە سیستمێکە؟ ئایا هەر لە بنەڕەتەوە کوردستان خاوەنی سیستمێکی ئابورییە؟ ئایا گەندەڵی و ناڕوونی لە بودجە و داهاتەکاندا چ کارەساتێکی گەورەی ئابوری دەخولقێنێت؟ نزمبوونەوە و داروخانی ئابوری و سفربونەوەی بەرهەمهێنان و تەنها پشتبەستن بە بەرهەمی نەوت چ جۆرە کۆمەڵگە و سیستمێکی حکومڕانی بەرهەمدەهێنێت؟

بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا وتووێژێکی لەگەڵ دکتۆر هاشم زێبارییدا ئەنجامداوە کە خاوەنی دکتۆرایە لە بواری ئابوی جیهانیدا لەبارەی سیستم و بارودۆخی ئابوری کوردستان و ئاستی وەبەرهەمهێنان و کێشەی بێکاریی.

سەبارەت بە پشبەستن بە ئابوری نەوت دەڵێت: " نەوت بۆتە مەینەتی و نەهامەتی بۆ گەلانی ئەو وڵاتانە، بۆتە هۆی ئەوەی کە هەموو سێکتەرەکانی دیکەی ئابوری فەرامۆشبکرێن، چونکە داهاتی نەوت بەپێی ئەوەی بەبێ ماندوبوون و زەحمەت ئەو داهاتە دەگاتە دەستی دەسەڵاتداران و رژێمە سیاسییەکان، هەر ئەمەشە بۆتەهۆی ئەوەی نەوت ببێتە هۆکاری سەرەکی دروستبوونی دیکتاتۆرییەت تاکڕەوی لە بڕیارداندا."

هەروەها دەڵێت: "حکومەتی هەرێم کە پشت دەبەستێت بە داهاتی نەوت وەک تاکە ژێدەر و سەرچاوە بۆ پێکهێنانی داهات، مەترسییەکی زۆر گەورەیە پێموایە مەترسی ئەمە لەمەترسی تیرۆر کەمتر نیە."

XS
SM
MD
LG