Accessibility links

کوشتنی 5 کەس لە هێڕشێکی PKK دا


سەرچاوەکانی ئاسایشی لە رۆژی چوارشەممە ووتیان سێ پۆلیسی تورک، هاووڵاتیەکی سڤیل و سەربازێک لە هێڕشێکی نوێ لە باشوری رۆژهەڵاتی تورکیادا لە لایەن شەرکەرانی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK وە کوژراوون.

سەرچاوەکە بە ئاژانسی فرانس پریس AFP ی ووت پۆلیسە کوژراوەکە و کەسێکی تر لە درەنگانێکی رۆژی سێشەممەدا بوە لەو کاتەی کەوتوونەتە بەر هێڕشی موشەک و تەقەی کلاشنیکۆف لە دەمی پاسەوانیاندا لە شارۆچکەی سلۆپی نزدیک بە سنووری سوریا.

وە لە شارۆچکەی سیلیڤان کە بۆ ماوەی 9 رۆژە لە ژێر قەدەغەی توندی هات و چۆدایە لە رۆژی چوارشەممە و لە شەرێکی هەرە توندی خیابانیدا وە یاخود لە ناو شەقامدا لەگەڵ لاوانی باڵی پارتی کرێکارانی کوردستان سەربازێک کوژراوو یەکێکی تریش بریندار بوو.

ئاژانسی پەیام و نووچەی دۆغان ووتی هەر وەها لە رۆژی چوارشەممە سەرهەڵداوەکان ماشینێکی بۆمب رێژکراویان لەسەر رێگایەکەدا لە ناوچەی دارگەچت لە ئوستانی ماردین تەقاندەوە لە کاتی رۆێشتنی کاروانێکی پۆلیس دا و لە دەرئەنجام کارمەندێکی شارەوانی کوژراوو و ئەفسەرێکی پۆلیسیش بریندار بوو.

باشوری رۆژهەڵاتی تورکیا شەپۆلێکی نائارامی نوێ بە خۆیەوە بینیوە کە سەدان کوژراوی لێ کەوتوەتەوە پاش هەڵوەشانەوەی ئاگر بەسی دوو ساڵە لە نێوان ئەنکارا و PKK لە مانگی ژولای.

XS
SM
MD
LG