Accessibility links

برینداربوونی 6 سەربازی تورکی لە تەقینەوەیەکدا لە باشوری رۆژهەڵاتی تورکیا


TURKEY-KURDS/MILITARY / Reuters

TURKEY-KURDS/MILITARY / Reuters

ئاژانسی پەیام نووچەی دەوڵەتی تورکیا دەڵێت سەرهەڵداوانی کورد بۆمبێکیان لە سەر رێگاێیکدا لە باشوری رۆژهەڵاتی تورکیادا تەقاندونەتەوە و 6 سەرباز لە ناو زریپۆشێکی لەشەکەریدا بریندار کردووە.

ئاژانسی پەیام نووچەی ئەناتۆلیا دەڵێت تەقینەوەکە لە رۆژی سێشەممە لەسەر رێگایەکدا نزدیک بە شارۆچکەی بە زۆرینە کورد نشینی سیلیڤان بوە کە تێدا کاربەدەستان قەدەغەی هات و چوویان راگەیاندووە لە دەمێکدا هێزەکانی ئاسایش شەری میلیشیا کوردەکان دەکەن.

دەستپێکردنەوەی شەر لە مانگی ژولای لە نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان PKK و هێزەکانی ئاسایشی تورکی بوەتە هۆێ کوشتنی سەدان کەسان و لادانی پرۆسەی نازوکی ئاشتی لە سەر رێگای.

لە هەفتەی رابوردوو PKK بە ئاگر بەسی یەک لایەنەی کۆتایی هێنا کە بۆ هێونکردنەوەی گرژیەکان پێش هەڵبژاردنەکانی یەکی نۆڤامبر رایگەیاندبوو.

حکومەت ئاگر بەسەکەی پەسەند نەکرد و بەڵێنی دا لە بەردەوام بوونی شەر تا PKK چەک دادەنێت و شەرکەرانیان لە تورکیا دەکێشنەوە.

XS
SM
MD
LG