Accessibility links

مەجید حەقی: دەسەڵاتدارانی کورد ئەوەندە بە زۆر خۆیان چەسپاندوون خەڵکیان لە بیر کردوون

  • Jani Diylan

Majid Hakki

Majid Hakki

رێبەران و سەرانێک لە جیهاندا هەن کە پاش ماڵئاوایی کردنیان پاشماوەیەک (میرات) بە جێ دێڵن کە نەک هەتا هەتا بە زیندووی دەمێنێتەوە بەڵکۆ دەبنە رێ پێشاندەر بۆ نەتەوەکەیان و نەتەوەکانی تر لە سەرانسەری جیهان. ئاخۆ سەران و رێبەرانی کورد چ پاشماوەیەک بە جێ دێڵن پاش ماڵئاوایی کردنیان؟

مەجید حەقی بەرپرسی ئەکادیمیای کۆمه‌ڵه‌ی ئاشتی و گه‌شه‌پێدانی کوردستان (جاپک- CAPK) و خوێندکاری دکتۆراه‌ له‌ زانستی رێبه‌رێدا کە ئەم بابەتەی لە سەر تۆرە کۆمەڵایەتیەکانی فەیس بوکدا ورووژاندبوو، له‌ هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا دەڵێت" لە راستیدا ئەوەی سەرنجی منی راکێشا، چەند مانگ لەمەوبەر زەینولعابدین عەبدولکەلام سەرۆک کۆماری کۆچکردووی هیندوستان کە لە ماوەی ساڵی 2002 – 2007 بۆ ماوەی پێنج ساڵدا سەرۆک کۆماری هیندوستان بوو، کە گەورەترین وڵاتی دیمۆکراسی جیهانە و تەنها سەرۆک کۆمارێکی موسڵمان بوو کە لای هەموو هیندوستانیەکان جێ پەسەند بوو، پاش کۆچی دووایی ئەوەی لێ بە جێ مابوو لە شت و مەکە تاێبەتیەکانی خۆێ تەنها سێ دەستە کوت و شەڵوار، شەش دانە کراس، ساعەتێکی ( کاتژمێرێکی) دەستی، 2،500 بەرگ پەرتۆک، ئەپارتمانێکی دەوڵەتی کە چەند ساڵ لەمەوبەر پێشکەشکرابوو بە کۆمەڵگای زانایانی هیندوستان و دارایی بانکی هیچ بوە واتە ( سفر ) ، کە لە راستیدا کەسێک بوو لە کاتی کۆچکردندا شتێکی مادی وای نەبوو و جیا لەوە دووای پێنج ساڵەی کۆتایی هاتنی دەورانی سەرۆک کۆماری، سەرەرای ئەوەی کە هەموو حیزبەکان پشتێوانیان دەکرد لە کاندیدکردنەوەی خۆێ بۆ خولێکی تری سەرۆک کۆماری، بەڵام ئەو، ئەو کارەی نەکرد و بەڵکو بە دووای کاری زانستی خۆێدا چوو.

کاک مەجید سەبارەت بە هەرێمی کوردستان دەلێت، لە شوێنێکدا کە جیاوازی چینایەتی هەیە، دەبێتە هۆێ بێ بروایەکی زۆر لە نێوان کۆمەڵانی خەڵک و رێبەرەکاندا، کە بە داخەوە لە باشوری کوردستان رێبەرەکان بە هۆێ گرنگدانیان بە کۆکردنەوەی سەرمایەی مادی خۆیان، بە شێوەیەک لە خەڵک زۆر دوور کەوتوون و مەودایەکی دوور و درێژ لە نێوان ئەوان و خەڵکی ئاسایی، ئەوانەی گوایە لە پێناویان خوێنیان داوە و خەباتیان کردوون.

کاک مەجید هەر وەها باس لە شێوەی بە بارهێنان و فەلسەفەی پەروەردەیی لە هەرێمی کوردستاندا دەکات کە دەڵێت بە داخەوە پاشماوەی سیستمە دیکتاتۆریەکانن و کێشەی ئێمە کورد و رێبەرانی کورد ئەوەیە مەودای نێوان قسە و کردار یەکجار زۆرە و خەڵکەکە زۆر بێ هیوایە و شیانی نییە تا کۆتایی هاووڵاتیان بچنە ژێر باری ئەو بێ بەڵێنی و ئەو بۆشاییە گەورەی کە لە نێوانیان و رێبەرەکانیاندا هەیە.

کاک مەجید دەشڵێت لە هەل و مەرجی باوەر نەبوون بە داهاتوودا کە خەڵکی کورد رۆژی جارێک دەژێت، واتە لە رۆژێکەوە بۆ رۆژێکی تر نەک بۆ 20 یان 30 ساڵی داهاتوو، هەر بۆیە دەبینین حکومەتی هەرێمی کوردستان ستراتیژیەرتێکی درێژ خایەنی نییە وە دەسەڵاتداران ئەوەندە بە زۆر خۆیان چەسپاندوون خەڵکیان لە بیر کردوون".

XS
SM
MD
LG