Accessibility links

ناڕەزاییەکانی خەڵک لەبەردەم بەرپرسیارێتی و قەیرانەکاندا


هەرچەند بەپێی ڕای هەندێک لە چاودێران بارودۆخی هەرێمی کوردستان زۆر لەوە سەخت ترە کە لەهەواڵەکاندا دەردەکەوێت، بەڵام شارەزایان نیگەرانی زیاتریان هەیە بەرامبەر ئەوەی کە ئایا هەرێمی کوردستان دەتوانێت تا کەی لەناو ئەو هەموو قەیرانەدا بەردەوام دەبێت؟ چاودێران شیکردنەوەی زیاتر و بەرفراوانتری بۆ دەکەن و نیگا دەخەنە سەر تێکڕای ئەو قەیرانە گەورانەی وەک قەیرانی ئابوری، جەنگی تیرۆر، کێشەی پەنابەران و تەنگەژەی سیاسی و تێکڕا پەیوەندیان بە ژیانی شارستانی هاوڵاتیانەوە بە گشتی.

سەبارەت بە داواکارییەکانی خەڵک و رێکخراوبوونی خەڵک لە درووستکردنی فشاری ئاشتیخوازانەی شارستانیدا رادیۆی دەنگی ئەمریکا گفتۆگۆیەکی لەگەڵ چالاکوان و بەڕێوبەی رێکخراوی خەڵک خاتوو بەهار مونزر ئەنجامداوا .

بەهار مونزیر لەوبارەیەوە دەڵێت: "ناکۆکی لەنێوان حیزبەکان و بڵاوبونەوەی هەستکردن بە نائارامی لەکوردستان کارێک دەکات خەڵک بەرەو چارەنوسێکی نادیار بەرێت"

هەروەها لە درێژەی گفتوگۆکەدا دەڵێت: "ئەوەی لە کوردستاندا روودەدات هۆکاری نارێکخراوبوونی خەڵکە" و هاوکات لەبارەی دەسەڵاتدارانەوە دەڵێت " هیچ یەکێک لە دەسەڵاتدارانی هەرێم دانەنیشتون گفتوگۆ لەگەڵ نوێنەرانی خەڵکدا بکەن".

دەقی وتووێژەکە ئاسۆ جەبار لەگەڵ خاتوو بەهار مونزیردا.

please wait

No media source currently available

0:00 0:18:26 0:00

XS
SM
MD
LG