Accessibility links

میدیاکان لەنێوان بەرپرسیارێتی و هەڵگیرساندنی جەنگدا


کاتێک زوربەی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و بڵاوکراوەکان دابەش دەبن بەسەر حیزب و لایەنە سیاسییەکاندا ئیتر لەکاتی ململانێ و بەڕنگاربونەوە توندەکاندا ڕاگەیاندنەکان دەبن بە زمانحاڵی توندوتیژی و قبوڵنەکردنی جیاوازییەکانی یەکتری، سەرجەم پرنسیپە سەرەتاییەکانی ئیتێک و بنەما هەرە سەرەتاییەکانی کاری ڕۆژنامەگەری و میدیاکاری دەکەونە بەردەم گومانی گەورەو لێپرسینەوەی ڕژدەوە.

نیاز عەبدوڵا ڕۆژنەمەنوس و چالاکوان لە وتووێژێکیدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا زیاتر ئەو قەیران و تەنگەژانە دەخاتە بەر باس و راڤەکاری و دەڵێت "وەک چۆن ئێمە نەمانتوانی سەرکردە سیاسییە تێوەگلاوەکانمان لەشەڕی ناوخۆ لە ڕێی دادگاوە بە سزا بگەیەنین بۆ ئەو تاوانانەی کە بەرامبەر خەڵک کردیان، بەهەمانشێوە نە میدیاش داوای لێبوردنی کرد، بەتایبەتی ئەو میدیا حیزبیانە، هاوکات میدیا هیچ کاتێک داوای لێبوردنی نەکردووە لەکاتێکدا تاوانی کردووە و کۆمەڵگەی بەرەو سەرەولێژی ئاڕاستە کردووە. پێموابێت هەموو ئەم بابەتانە کەڵەکەبوون بەسەریەکتریدا کە دەکرێ داهاتووی کۆمەڵگەی کوردی لەئاستی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی زۆر زۆر بشێوێنێت".

دەقی وتووێژەکەی ئاسۆ جەبار لەگەڵ نیاز عەبدوڵا

XS
SM
MD
LG