Accessibility links

دەنگێکی ڕاڤەنەکراو بەر لە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە ڕوسییەکە دەبیسترێت


لێکۆلەرانی میسڕی هەوڵ دەدەن بزانن ئەو دەنگەی کە تۆمار بووە بەر لە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە ڕوسیەکەی کە لەسەر نیمچە دوورگەی سینای میسڕ کەوتە خوارەوە بۆمب بووە یان نا.

ئەیمان ئەل موقەدەم بەرپرسی لێکۆڵینەوەکانی میسڕ دەڵێت دەنگەکەی کە لە ناو سندوقە ڕەشەکە تۆمار بووە بە سەرکەوتوانە داونلۆد کراوە و گوێشی لێ گیراوە. هەرچەندە تیمەکانی تۆمار کردنی دەنگەکان هێشتا بە تەواوەتی دەنگەکانیان نەنوسیوەتەوە ئەمە هەندێک کاتی پێ دەچێت تا بە تەواوەتی ئەنجامی بدەن. لە دووا ساتەکانی تۆمارەکەدا دەنگێک دەبیسترێت. ئەمەش لەلایەن شارەزایانەوە شی دەکرێتەوە کە دەنگی چییە.

لە کاتێکدا بەدواداچوون بۆ ئەو وەڵامە بەردەوامە، کاربەدەستانی تەنگەتاوی ڕوسیا و میسڕ ڕۆژی شەممە کارەکانیان ڕاگرت بۆ ڕێزلێنان لە قوربانیان.

هەمو 224 کەسەکەی کە لە ناو فڕۆکەکە بوون گیانیان لەدەستدا. نزیکەی هەمو سەرنشینەکانیش ڕوسی بوون کە لە پشتوودان دەگەڕانەوە.

XS
SM
MD
LG