Accessibility links

سەلاح عەباسی: هەرچی مەهەپە لە ئاکەپە نزدیکتر ببێتەوە، سیاسەتی بەرامبەر بە کورد توند و تیژتر و بەددتر دەبێت


Salah Abbasi
Salah Abbasi

تورکیا پاش هەڵبژاردنەکان دەچێتە قۆناغێکی نوێەوە، ئێستاکە پاش ئەوەی ئاکەپە زۆرینەی دەنگەکانی بە دەستهێنا شیانی هەیە ئەردوگان تاکتیکەکانی بگۆرێ وە یاخود بەردەوام دەبێت لەسەر رێبازەکانی پێشووێ؟

سەلاح عەباسی لێکۆڵەری کاروباری رامیاری لەهەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " ئەردوگان و پارتەکەی لە داواکاریەکانی خۆیان پاشەکەز نابن و ناکشنەوە، کە داواکاریەکانیان ئەوەیە ئاڵۆگۆر لە سیستمی بنچینەیدا بە قازانجی خۆیان و سیستمەکەیان و گۆرینی سیستمی هەڵبژاردن لە پەرلەمانیەوە بۆ سەرۆکایەتی.

کاک سەڵاح هەر وەها دەڵێت سەرەرای ناکۆکیەکان لە نێوان ئاکەپە و مەهەپە، ئەو دەنگانەی ئاکەپە بۆ گۆرانکاریەکان پێویستیەتی شیانی هەیە لە هاوپەیمانیەتیدا لە گەڵ مەهەپە بە دەستی بێنێ بەرامبەر بە هەندێ ئیمتیازات و دەشڵێت هەرچی مەهەپە لە ئاکەپە نزدیکتر ببێتەوە، سیاسەتی بەرامبەر بە کورد، بەرامبەر بە پرۆسەی ئاشتی لە ناوخۆێ تورکیا توند و تیژتر و بەددتر دەبێت .

وە سەبارەت بە تورکیا و ئەندامیەتی لە یەکێتی ئەوروپا دەڵێت لە رووێ مەسەلەی ناوخۆیەوە، واتە کێشەی کورد، ئازادی بیرورا دەربرین وزیندانیکردنی رۆژنامەوانان و لەسەر ئەو شتانە بەردەوام بێت وە یاخود رێبازە کۆنەکانی و لە مەسەلەی سوریا و سیاسەتی ئیسلامیشدا هەر توندرەویە ئیسلامیەکەی بمێنێتەوە، لە یەکێتی ئەوروپا دوور دەکەوێتەوە و یەکێتی ئەوروپاش لەو رووەوە ئاستەنگی بۆ درووست دەکات لە هاتنە ژوورەوە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:06 0:00

XS
SM
MD
LG