Accessibility links

سیرالیۆن لە ڤایرۆسی ئیبۆلا پاک دەبێتەوە


ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕادەگەیەنێت سیرالیۆن بە فەرمی لە ڤایرۆسی ئیبۆلا پاک بووەتەوە، پاش 42 ڕۆژ لە ڕانەگەیاندنی هیچ حاڵەتێکی نوێ.

ئەم ڕاگەیاندنەی ڕۆژی شەممە خۆشحاڵییەکی زۆری لەو وڵاتەی ڕۆژئاوای ئافریکا لێ کەوتەوە کە بەهۆی ڤایرۆسی ئیبۆلاوە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابوردوودا 4 هەزار کەس بوون بە قوربانی.

عەبدوڵا بایرایتای ڕێکخەری هوشیار کردنەوە و خزمەتگوزاری لە حکومەتی سیرالیۆن ڕایگەیاند، ڕۆژێک تەرخان دەکرێت بۆ خۆشحاڵی دەربڕین بۆ نەمانی ئەو ڤایرۆسە و هەوەها یاد کردنەوەی قوربانیەکان لە ناویاندا چەند پیزشکی بەتواناش.

هەندێک لە چالاکییەکان ڕۆژی شەممەش بەڕێوە دەچن لە ناویاندا مەڕاسیمی مۆم داگیرسان لەلایەن ڕێکخراوی مێینەی کۆمەڵگای مەدەنی بۆ ڕێزلێنان لە کارمەندانی تەندروستی لە ناویاندا ئەوانەش کە بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لە دەست دا.

بایرایتای گوتیشی سیرالیۆن چاودێری سنووری لەگەڵ گینیا دراوسێدا توند کردووە کە لە هەفتەی ڕابوردوو سێ حاڵەتی نوێی ڕاگەیاند.

XS
SM
MD
LG