Accessibility links

سۆماڵیا هەوڵی ڕێکخستنی گێڕانەوەی پەنابەران دەدات


.
.

کاربەدەستانی سۆماڵیا ڕادەگەیەنن چاوەڕوان دەکەن قۆناغی گێڕانەوەی زیاتر لە 300 هەزار پەنابەری سۆماڵی لە کینیا لە ماوەی چوار ساڵی داهاتوو دەستپێبکات.

کاربەدەستان دەڵێن تەنها 5،500 کەس هەتا ئێستا گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان بەڵام چاوەڕوان دەکەن هەتا کۆتایی ئەم ساڵ بگاتە 12 هەزار کەس و لە ساڵی داهاتوشدا 75 هەزار کەس. کاربەدەستان دەڵێن پلانیان هەیە هەتا ساڵی 2019 ، 320 هەزار پەنابەری سۆماڵی بگێڕدرێنەوە وڵاتی خۆیان.

ئەم ڕاگەیاندنەش لە کاتێکدایە کە سەرۆک وەزیری سۆماڵیا عومر عەبدرشید شارمارک ڕۆژی هەینی سەردانی کەمپی پەنابەرانی کرد.

شارمارک دەڵێت ئەم سەردانانە گوزارشت لە نیگەرانی حکومەت دەکات لەمەڕ سەختیە درێژخایانەکانی پەنابەران، کە زۆربەیان نزیکەی 25 ساڵ لەمەو بەر وڵاتی خۆیان جێهێشتووە. گوتیشی حکومەتەکەی کار لەسەر ئەوە دەکات بارودۆخی وڵاتەکە گونجاو بێت بۆ گێڕانەوەی ئەوان.

لە کۆبونەوەی ئەم دواییانەی بەلەروس بەخشێنەران پەیمانی 500 ملیۆن دۆلاریان دا بۆ پشتیوانی کردن لە گێڕانەوەی ئەو پەنابەرانە، بەڵام کاربەدەستان دەڵێن هەتا ئێستا تەنها 105 ملیۆن کۆ کراوەتەوە.

XS
SM
MD
LG