Accessibility links

عارف شێخ ئەحمەدی: ڕژێمی ئێرانی کورد بە نەیاری خۆی دەزانێت لە هەردوو ڕووی نەتەوەیی و ئاینیشەوە


عارف شێخ ئەحمەدی
عارف شێخ ئەحمەدی

دەسەڵاتی دادوەری لە کۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاری مردنی سەپاندۆتە سەر شەش زیندانیکراوی کورد بە تاوانی پڕوپاگەندەکردن دژی حکومەتی ئێران.

وەک سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژەیان پێکردووە ژمارەیەک لە ڕێکخراوە نێونەتەوەیی و خۆجێیەکانیش داوایان لە کاربەدەستانی ئێرانی کردووە تا ئەو بڕیاری لە سێدارەدانانە ڕابگرێت، بەڵام تا ئێستا هیچ ئاماژەیەک دیار نییە کە دەسەڵاتدارانی ئێرانی بە نیازبن بۆ ڕاگرتنی ئەو سزایانە.

عارف شێخ ئەحمەدی، ڕۆژنامەوان و چالاکوانی سیاسی و ئاینی دەڵێت 26 کەس لەم ماوەیەی ڕابردوودا سزای مەرگیان سەپێندراوەتە سەر و دەشڵێت یەکێک لە زیندانییەکان (شەهرام ئەحمەدی) تەمەن 28 ساڵ و خەڵکی شاری سنەیە و لە ساڵی 1388 ی هەتاویدا واتە نزیکەی 5 ساڵ لەمەوبەر بە تاوانێکی ناڕەوا دەستگیر دەکرێت و لە ماڵەکەی خۆیدا بە برینداری دەکەوێتە دەست دەسەڵاتدارانی ئێرانی و لەو دەمەشەوە گورچیلە و بینایی و بیستنیشی لە دەستداوە و وەک دەڵێت ئا لەم ڕەوشەیدا ئێستا گواستراوەتەوە بۆ شوێنی ئەو کەسانەی فرمانی مردنیان لەسەر جێبەجێدەکرێت.

لە وەڵامی پرسیارێکی بەڵێن ساڵح سەبارەت بەوەی ئایا زیندانیانی کورد لە ئێراندا لەسەر بیروڕای سیاسی یان لەسەر بڕوای ئاینزای سزای مردنیان دەدرێت بەسەردا؟ عارف شێخ ئەحمەدی دەڵێت کێشەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کێشەیەکی نەتەوەیی و ئاینیشە و زۆرینەی زیندانیانی کورد لە ئێراندا زیندانییە سیاسیە مەزهەبیەکانن.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:01 0:00

XS
SM
MD
LG