Accessibility links

تورکیا 9 گومانلێکراوێ داعش لە پەیوەندی بە تەقینەوەکەی ئەنکارادا دەستگیر دەکات


Turkish police
Turkish police

بە پێی راپۆرتی میدیاکان لە رۆژی چوارشەممە تورکیا 9 لە ئەندامانی گومانلێکراوی دەوڵەتی ئیسلامی دەستگیر کردووە بە تاوانی گوایە پیلانی تەقینەوەکانی خودکوژی بۆ سەر پارتێکی رامیاری و رۆژنامەیەکی ئۆپۆزسیۆن.

بە پێی ئاژانسی پەیام و نووچەی دۆغان پۆلیس لە رۆژی هەینی لە ئوستانی ئینتاب لە باشوری رۆژهەڵاتی تورکیادا نزدیک بە سنوری سوریا پاش راونانێک بە دووای ماشینێکدا دوو کەسیان دەستگیر کرد، هەر وەها 7 کەسێ تر کە دەستێکەڵاویان هەبوە لە پەلامارێکی تری پۆلیس دا پاشان دەستگیر کران.

ئوستانداری ئەینتاب لە بەیاننامەیەکدا ووتی گومانلێکراوەکان گوایە بە فەرمانی ئەندامە باڵاکانی داعش دا لە سوریا کاریان کردوون و نیازیان ئەوە بوو کەشێک لە ترس و ئاژاوە پێش هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکانی رۆژی یەکشەممەدا درووست بکەن.

ئەو 9 کەسە کە بە هەناۆرۆک، تەقینەوە و کەمەربەندی خۆکوژیەوە دەستگیر کرابوون بە نیازی هێڕش بردنی خۆکوژیدا بوونە بۆ سەر بارەگای پارتێکی دیاری نەکراوودا لە ئیستانبول و رۆژانامەی ئۆپۆزسیۆنی جمهوریەت.

XS
SM
MD
LG