Accessibility links

خامەنەیی" مردن بۆ ئەمەریکا" ئاماژە بە رێبازەکانیەتی


رێبەری باڵای ئێران دەڵێت درووشمی مردن بۆ ئەمەریکا دژ بە هاوڵاتیان ئەمەریکایی نییە بەڵکو دژ بە رێبازەکانی ئەمەریکادایە.

مەڵپەری ئایەتوڵا عەلی خامەنەیی لە رۆژی سێشەممە ووتی ئەو، ئەو قسانەی لە رۆژی سێشەممەدا کردی لە دەمی کۆبۆنەوەیەکدا لەگەڵ خوێنداکارانی ئێرانیدا پێش ساڵیادی دەست بەسەراگرتنی باڵێۆزخانەی وڵاتە یەکگرتووەکاندا لە تاران لە 4 نۆڤامبری ساڵی 1979 کە لەو دەمەدا خوێندکارە میلیشیاکان پەلاماری باڵێۆزخانەکانیان دا و 52 لە کارمەندانی باڵێۆزخانەکەیان بۆ ماوەی 444 بە بارمتە گرت.

هەردوو وڵات هەر لەو کاتەوە پەیوەندی دیپلۆماسیان نییە، بەڵام سەرۆک کۆماری ئێستا حەسەن روحانی هەوڵی پاشکردنەوەی پەیوەندیەکانی داوە، لە نێوانیان رێکەوتنامەی هەرە دیاری بەرنامەی ناوکی لەگەڵ وڵاتانی دەسەڵاتداری جیهان.

خامەنەیی دەڵێت مەبەستی درووشمەکە مردن بۆ هاووڵاتیانی ئەمەریکایی نیە بەڵکو بۆ رێبازەکانی ئەمەریکایە و لە ناو ئێراندا پشتێوانیەکی زۆری هەیە.

XS
SM
MD
LG