Accessibility links

فرۆکەکانی تورکیا بۆمبارانی سەرهەڵداوانی کورد دەکەن


لەشکەر لە رۆژی سێشەممە ووتی تورکیا دەست بە هێڕشێکی نوێ ئاسمانی کردووە بۆ سەر بنکەکانی سەرهەڵداوانی کورد لە تورکیا و باکوری عێراق، لە دەمێکدا حکومەت دەستپێکردنەوەی دەم و دەستی وتو وێژەکانی ئاشتی بە دوور زانیوە.

.
.

لەشکەر ووتی پەناهگاە، ئەشکەوت و ئەمباری چەکان کە لە لایەن تیروریستانەوە لە رێکخراوەی تیرۆریستی جیاخواز بەکار هاتوون لە دەرئەنجامی بۆمبارانەکاندا تێکدراوون.

هێڕشەکانی رۆژی دووشەممە بۆ سەر بنکەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK بوە لە باشوری رۆژهەڵاتی بە زۆرینە دانیشتووی کورد لە ئوستانی هەکاری نزدیک بە سنووری عێراق و هەر وەها چەندین ناوچە لە باکوری عێراق لە نێوانیان بنکەی بەهێزیان لە قەندیل.

کردارە لەشکەریەکان پاش بردنەوەی پارتی داد و گەشەپێدانی ئەردوگان بوە لە هەڵبژاردنەکانی رۆژی یەکشەممەدا.

XS
SM
MD
LG